تۆڕی مافەکانی مرۆڤی وردستان زانیویەتی کە “هومەن فەیزی“، “شاهۆ خزری” و “سمکۆ مەعروفی“، سێ چالاکوانی مەدەنیی کورد ڕۆژی ڕابردوو و “ژاکا ئیسماعیل پور” چالاکوانێکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕیبەندان / ٠١.٢٩ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانیان بۆ بەندیخانەی شاری بۆکان گواسترانەوە.

هەر یەک لە ژاکا ئیسماعیل پوور، هومەن فەیزی، شاهۆ خزری و سمکۆ مەعروفی پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزادانی بۆکانەوە بە تۆەمتی “بشێوەیی ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردنی گردبوونەوەی نایاسایی” بە ٣ مانگ، ٤ مانگ، ساڵێک و ٢ ساڵ بەندکران سزا درابوون.

ئەو چوار چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ٢٣ی ڕەزبەر / ٢٠١٩.١٠.١٥ لەمیانەی خۆپیشاندانێکدا دژ بە هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوا) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان دەستبەسەرکرابوون و پاشان ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازادکرابوون.