تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی لە ڕۆژی ٣ی بەفرانبار / ١٢.٢٤، هێزە ئەمنییەکانی لە شاری کرماشان چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی “بابەک دەبیریان”یان دەستبەسەرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستویانەتەوە.

ئەو چالاکوانە مەدەنییە لە شەقامێکی کرماشاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و دوایی ئەو هێزانە هەڵیانکووتوە سەر ماڵی نابراوو دوایی پشکنین، دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلیی شەخسییدا گرتووە.

هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خولێکی تازەی ڕەشبگیریی چالاکوانە مەدەنی و کولتورییەکانی کرماشانیان دەستپێکردووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٨ لەو چالاکوانانە بە دانانی بارمتە ئازادکران. بەڵام “خەلیل ئەسەدی بوژانی“، “سۆحبەت ئومێدی“، “محێدین ئەسغەری” و “هۆمایون عەباسی” تا ئێستا هەروا دەستبەسەرن و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.