رۆژی رابردوو مه‌نت رەحمانی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی کولتوری – کۆمەڵایەتی نۆژین بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ میلیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە رێکەوتی ٥ی پوشپەڕ/ 06.26 لە ئاوایی لون سادات لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەرکرا و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە.
بە پێی هەواڵەکان، پێشتر لە 21ی خەرمانان/ 09.12 سیروان ئیبراهیمی ئەندامێکی ديكةی ئەنجومەنی نۆژین بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
لە ئێستادا زارا محەمەدی ئەندامێکی هەمان ئەنجومەن بڕیاری دەستبەسەرکرانەکەی درێژکراوەتەوە و لە کانونی ئیسلاح و تەربیەتی بەندیخانەی سنە دەستبەسەرە.
زارا محەمەدی لە دووی جۆزەران 05.23 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو.