ئارام زەندی و سیروان ئیبراهیمی دوو چالاکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئارام زەندی چالاکی کرێکاری رۆژی هەینی رابردوو بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.
ئەو چالاکە کرێکارییە بۆ ماوەی ١١ رۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرابوو و پاشان بۆ بەندیخانە گواسترابوویەوە.
هەروەها سیروان ئیبراهیمی ئەندامی کۆمەڵی کولتوری – کۆمەڵایەتی نۆژین کە لە رێکەوتی پێنجی پوشپەڕەوە/ ٠٦.٢٦ لەلایەین هێزە ئەمنییەکانی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.
هاوکات دادگای سنە بۆ ئازاد کردنی منت رەحمانی ئەندامێکی دیکەی نۆژین کە ئێستا دەستبەسەرە، بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی دیاریکردووە.