به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا له زیندانی بۆرازجانی پارێزگای بووشێهر، ده‌یان زیندانی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون و ئه‌م زیندانه له بارودۆخێکی قه‌یراناویدایە.
ده‌وترێ به‌هۆی ڕێژه‌ی بەرچاوی تووشبوان و نه‌بوونی پێداویستیی پزیشكی و ته‌ندروستییەوە به‌ندكراوە تووشبووەکان له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كانی‌تردا له یه‌ك به‌نددا ڕاگیراون، له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا چوار كه‌س له تووشبووان به هۆی ناجێگیربوونی بارودۆخیانەوە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراون.
هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی سیاسیی كوردی نێو ئەم بەندیخانەیە به ناوه‌كانی ره‌زا مه‌لازاده و موزه‌فه‌ر سەكانوه‌ند تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان به بیانووی ئه‌منیه‌تیبوونی دۆسیه‌كانیان، ڕێگەیان نەداوە بگوێزرێنەوە بۆ نه‌خۆشخانه.
ڕەزا مەلازادە، خەڵکی گوندی ئاشناکی سەر بە شاری سەلماسی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە و لە کۆتاییەکانی هاوینی ١٣٩٠دا لە نزیک شاری پاوەی پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو سەرەتا برایە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیەتی لە شاری کرماشان و دوای چەند ڕۆژ گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیەتیی دیکە لە تاران. ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ ساڵێک مۆڵەتی پێوەندیگرتن و دیداری بنەماڵەکەیی پێ نەدرا و لە ساڵی ١٣٩١دا لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەڵەواتی”، بە تۆمەتی «موحارەبە لە ڕێگەی ئەندامبوونەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پەژاک)» حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە. ئەم حوکمە دوای تۆمارکردنی فەرمیی ناڕەزایەتی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا کەم کرایەوە بۆ ١٥ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی بۆرازجان. هەروەها لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی «هاتوچۆی نایاسایی لە سنوورەوە» حوکمی ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپاوە..
ئەم بەندکراوە سیاسییە دوای پەسەندکرانی حوکمەکەی، لە بەندیخانەی ئێوینی تارانەوە دوور خرایەوە بۆ بەندیخانەی بۆرازجان و لە حاڵێکدا نۆهەم ساڵی بەندکرانی تێدەپەڕێننێ کە مافی ئازادبوونی مەرجدار و پشوو یان مورەخەسیشی لێ زەوت کراوە.
موزه‌فه‌ر سەكانوه‌ند لەکران، هاووڵاتیی خه‌ڵكی ماكۆ، ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩١ له شارۆچکەی «شووت» سه‌ر به شاری ماكۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای مانگێك لێپرسینه‌وه و ئه‌شكه‌نجەدان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ماكۆدا گواسترایەوە بۆ زیندانی ئه‌م شاره. بەپێی ئەو حوکمەی لە ڕێكه‌وتی ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢دا لە لایەن لقی یه‌كەمی دادگای ئینقلابی خوویەوە دەرچوو، ئه‌م هاووڵاتییه كورده بە تۆمەتی «موحارەبه و ئیفساد لەسەر زەویدا لە ڕێگەی هاوكاریکردنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانەوە (په‌ژاك)»، به‌پێی ماده‌ی ١٨٦ و ٦١٠ی یاسای سزادانی ئیسلامی، مەحکووم کرا بە ٢٠ ساڵ «نەفیی بەلەد یان دوورخستنەوە» بۆ شاری بۆرازجان. له سه‌رماوه‌زی ١٣٩٣دا و پاش په‌سه‌ندکرانی ئه‌م حوكمه له لقی ١٤ی دادگای باڵای ئیران، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له زیندانی ماكۆوه دوور خرایه‌وه بۆ زیندانی بۆرازجانی بووشێهر.