بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، بەندکراوی سیاسیی کورد، دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ گەڕێنرایەوە بۆ بەندیخانەی گشتیی ئەو شارە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە وردەکارییەکانی ئەم گواستنەوەیە لە بەردەستدا نییە.
دوای گواستنەوەی ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ، محەممەد ساڵح نیکبەخت، پارێزەری ئەم بەندکراوە سیاسییە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، “لە کاتی ئازادبوونی ناوبراو لە بەندیخانە نزیك بووینهتەوه و له پێوهندییهكی تهلهفۆنیدا كه چهند ڕۆژ پێش لهگهڵ ئیجرای ئهحكامی دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ورمێدا بووم، به من گوترابوو كێشهیهك بۆ ئازادبوونی ئهو لە ئارادا نییه و ئێمه دهمانههوێ ئازاد ببێ، بهڵام ڕهوتی ئاسایی ئازادیی بهندكراوان لە ئاست کەمال حەسەن ڕەمەزاندا بەڕێوە نەچووە؛ ئەم ڕەوتە بهو شێوهیه كه به زیندانییەکە ڕادهگهیهندرێ ئهو ئازاد دهكرێ و دەتوانێت جلوبهرگ و كهرهستهكانی خۆی کۆ بکاتەوە، ئهوه ڕهوتێكی ئاسایی و ڕۆتینە كه بۆ كهماڵ حهسهن ڕهمهزان ڕووی نهداوه و ئهمهش جێی نیگهرانییه بۆ من”.
کەمال حەسەن ڕەمەزان لە ساڵی١٩٩٠ی زایینیدا لەشاری سەرێکانیی کوردستانی ڕۆژئاوا لە دایک بووە، لەهاوینی ساڵی ١٣٩٣ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا و دوای چوار مانگ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەکانی ئیتڵاعاتی سپای پاسداران و و وەزارەتی ئیتلاعاتدا گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە. ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ١٣٩٤دا لە لایەن شوعبەی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبی کرێکارانی کوردستاندا (پکک)» سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. ئەم سزایە بە هۆی ئەوەی ناوبراو داوای پیاچوونەوەی نەکرد بە پێی “یاسای تەسلیم بە حوکم” کەم کرایەوە بۆ ٧ ساڵ زیندان.
ئەم بەندکراوە سیاسییە بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو و سەرەڕای یەکلاییبوونەیوەی سزاکەی، چەندین جار گواستراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنیەتییەکانی شاری ورمێ. ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ لە وەڵامی پرسیاری دادگای ئەم شارەدا بۆ ناساندنی بکەری تەقینەوەی مۆڵگە سنوورییەکەی سپای پاسداران لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا، لەبەر لێکچوونی ناوی کەمال حەسەن ڕەمەزان سۆلۆ و کەسێک بە ناوی “کەمالە سوور”، ناوبراو وەکوو فەرماندەی ناوچەیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە کاتی ئەو تەقینەوەیەدا ناوزەد دەکات. لە مانگی گوڵانی ١٣٩٦ی هەتاویدا لە لایەن بەشی ئیجرای ئەحکامی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بانگ کرا و سزای سێدارەکەی بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەنرا، ئەم سزایە پێشتر لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٠دا لە لایەن شوعبەی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێوە بە شێوەی غیابی بۆ کەسێک بەناوی کەمالە سوور دەرکرابوو.
محەممەد ساڵح نیکبەخت پێشتر بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندبوو، بە سەرنجدان بە بەڵگەی پێناسە و خوێندنی کەمال حەسەن ڕەمەزان کە نێردراوە بۆ دادگایش، ناوبراو لەکاتی تەقینەوەی مۆڵگە سەربازییەکەی سنووری ئەربیلان تەنیا ١٦ ساڵی بووە و ناکرێ وەک بەرپرسی پارتی ناوبراو لەو ناوچەیەدا لە قەڵەم بدرێت.
ورمێ؛ کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێنرایەوە بەندیخانە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە