تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندنان / ٠١.٢٦، لەئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کۆتولی سەربە شاری خۆی دوو کۆڵبەر برینداربوون و لە ئێستدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری وانی باکوری کوردستان لە ژێر چاودێریی پزیشکی دان.

سەرچاوەکانی تۆڕ لە کۆتول لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئەو دوو کۆڵبەرە خەڵکی خەڵکی گوندی “گێوران” و ئامۆزای یەکدین، هەروەها ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەیان بەم شێوەیە ئاشکراکرد: “حەسەن هادی زادە”، تەمەن ٢٩ ساڵ و “عەلی هادی زادە”، ەمەن ٢٢ ساڵ،

هێزە سەربازییەکانی ئەرتەشی تورکیا پێشتریش لە سەرەتاکانی مانگی خەرمانان / ٢٠١٩.٠٩ و هەر لەم ناوچەیەدا تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردبوو و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “نورعەلی عەبدوڵاهی”، خەڵکی گوندی گێوران بریندار بوبوو.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆ کراونەتەوە، لە مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا، ٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کوژراون و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون. هەروەها سێ کۆڵبەری دیکە لەو مانگەدا بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەسەر بەرزاییەکانەوە برینداربوون.