رۆژی ١٧ی خەرمانان ١٣٩٨/ 2019.09.08 ئەکبەر گەوێڵی و ئارمان قۆیتاسی دوو چالاکی کورد بە دانانی بارمتە قورس ئازاد کران. بێهزاد کەمانگەر و رەفیق کاکی دوو چالاکی دیکەی کوردیش پاش كۆتایی پرۆسهی لێپێچینهوهكانیان له دهستبهسهرگهی ئێتلاعاتی شاری سنه بۆ بەندیخانەی کامێران گواسترانەوە.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەکبەر گەوێڵی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و ئارمان قۆیتاسی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کران.
هەروەها لە هەمان رۆژدا، بێهزاد کەمانگەر و رەفیق کاکی پاش كۆتایی پرۆسەی لێپێچینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی كامێران گواسترانەوە. بۆ هەرکام لەم دوو چالاکەی کورده بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی دیاریکراوە.
ئەکبەر گەوێڵی چالاکی مەدەنی کورد لە رێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ 2019.08.20 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو.
رۆژی ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی/ 2019.08.06 هێزە ئەمنییەکانی سنە و کامیاران، هاوکات هەڵیانکوتابوویە سەر شوێنی کار و ماڵی کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و چالاکانی ئەم شارانە و حەوت کەسیان بە ناوەکانی بێهزاد کەمانگەر، بورهان کەمانگەر، سیروان مورادی، ئارمان قۆیتاسی، ئەمجەد سەیفی، رەفیق کاکی و محەمەد خاتری (لە ئاوایی شاهینی) دەستبەسەر کردبوو. لە کۆی ئەم کۆمەڵە چالاکەی کورد تەنیا ئەمجەد سەیفی پاش رۆژێک ئازاد کرابوو.
بارمتەی قورس بۆ چوار چالاکی کورد دیاریکرا/ دوو کەس ئازاد کران و دوو کەسیشیان بۆ زیندان گواسترانەوە
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە