گیان له دهستدانی بهندكراو ئارشیڤ - KHRN
بەندکراوێک بە هۆی راوەستانی دڵییەوە، گیانی لەدەستدا
بەرەبەیانی رۆژی رابردوو بەندکراوێک لە بەندی ٣ـ٤ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بە هۆی راوەستانی دڵییەوە، گیانی لەدەستدا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، داریوش کەنگەرلو ٦٥ ساڵ و خەڵکی ورمێ لە نزیک دوو ساڵ و نیو لەمەوبەرەوە ماوەی ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەرچوو بوو. لە کاتێکدا ئەم زیندانییە گیانی لەدەستداوە کە پزیشکی یاسایی شاری ورمێ رایگەیاندبوو کە ئەو توانایی ئەوەی نییە لە بەندیخانەدا بێت، چونکە نەخۆشی دڵی بووە و پێشتریش...
زیاترلە کاتی پێویستدا بۆ نەخۆشخانە نەگواسترایەوە؛ بهندكراوی دیکە لە زیندانی ورمێ گیانی لە دەستدا
شەوی رابردوو بهندكراوێك لە زیندانی ورمێ بە ناوی ئەحمەد ئاموختە لە کاتی پێویستدا نەگواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و بەم هۆیەشەوە گیانی لە دەستدا. ئەمە دووهەمین حاڵەتە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا کە بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی زیندانی ورمێوە رودەدات. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی راگەیاند، ئەم بهندكراوه لە ١١ ساڵی لەمەوبەرەوە بە تۆمەتی دارایی لە زیندانی ورمێ بەندکرابوو و شەوی رابردوو پاش ئەوەی لە...
زیاتر