کەماڵ حەسەن رەمەزان ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 28, 2020

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندان ئازاد کرا

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان سۆلۆ، زیندانیی سیاسیی خەڵکی کوردستانی سووریا، دوای ٦ ساڵ زیندان لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە ئازاد کرا. ئەم بەندکراوە سیاسییە بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو بە هۆی حوکمێکی لەسێدارەدانەوە کە ساڵی ١٣٨٩ بە شێوەی غیابی بۆ کەسێکی‌تر بە ناوی کەمال سوور دەر کرابوو، بەردەوام مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەر بوو. بەڵام پاش چەند ساڵ و دوای ئەوەی موحەممەدساڵح نیکبەختی پارێزەری لە ڕێی بەڵگەکانی پێناسەیەوە...

زیاتر
ته‌مموز 18, 2020

ورمێ؛ گواستنه‌وه‌ی كه‌مال حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كه‌مال حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، به ‌هۆكارێكی نادیار له ‌به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گواسترایەوە.ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییە به‌ درێژایی چه‌ند ساڵی ڕابردوو و سه‌ره‌ڕای ئەوە حوکمەکەکی په‌سه‌ند كراوە، به چەندین جاری دیکە گواستراوه‌ته‌وه‌‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری ورمێ. دوایین جار له ‌ڕێكه‌وتی ٢٤ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا بوو کە ڕه‌وانه‌ی...

زیاتر
حوزه‌یران 30, 2020

لێبوردنی نێونەتەوەیی: هەڕەشەی لەسێدارەدان و بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی نایاسایی بەندکراوێکی کوردی سووری

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا باس لە بەردەوامی دەستبەسەربوونی نایاسایی کەمال حەسەن ڕەمەزان سۆلۆی ٣٠ ساڵە دەکات کە بەندکراوێکی کوردی خەڵکی سووریایە و لە بەندیخانەی ورمێدایە. بە وتەی ئەم ڕێکخراوەیە کە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، کەمال ڕەمەزان لە حاڵێکدا لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوییەوە لە زینداندایە کە وەزارەتی ئیتڵاعات ئامادە نییە دان بە ناسنامەی ڕاستەقینەیدا بنێت و ئێستا مەترسیی لەسێدارەدانی نایاسایی لەسەرە.ڕێکخراوی لێبوردنی...

زیاتر
حوزه‌یران 20, 2020

ورمێ؛ کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێنرایەوە بەندیخانە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، بەندکراوی سیاسیی کورد، دوای پێنج ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ گەڕێنرایەوە بۆ بەندیخانەی گشتیی ئەو شارە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە وردەکارییەکانی ئەم گواستنەوەیە لە بەردەستدا نییە.دوای گواستنەوەی ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ورمێ، محەممەد ساڵح نیکبەخت، پارێزەری ئەم بەندکراوە سیاسییە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ...

زیاتر
حوزه‌یران 16, 2020

محه‌ممه‌دساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری كه‌مال حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان: تۆمه‌تی «موحاربه» و سزای سێداره‌ لەبەر لێكچوونی ناو

به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، «كه‌مال حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان سولۆ» به‌ندكراوی سیاسیی كورد، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی جۆزه‌ردان له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شاره‌. له ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌کەی، پارێزه‌ره‌كه‌ی و چالاكان و رێكخراوه‌کانی مافی‌ مرۆڤ، نیگه‌رانیی خۆیان له‌م گواستنه‌و كتوپڕ و بێ‌هۆکاره‌ ده‌ربڕیوه‌.محه‌ممه‌د ساڵح نیكبه‌خت، پارێزه‌ری ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه،‌ له‌ وتووێژێكی چڕوپڕدا له‌ گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان له‌سەر ورده‌كارییه‌كانی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 13, 2019

کەماڵ حەسەن ڕەمەزان گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "کەماڵ حەسەن ڕەمەزان"، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە ڕۆژی ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٣ ەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ گوزرابووە، ئەمڕۆ ١٢.١٢ گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە. ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لەو ماوەیەدا سەبارەت بە پرسەکانی ناوخۆی بەندیخانەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە. ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر / ١١.٢١ برابوو بۆ دەستبەرەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 25, 2019

کەمال حەسەن ڕەمەزان گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "کەمال حەسەن ڕەمەزان"، بەندکراوی سیاسیی کورد کە ڕۆژی ٣٠ خەزەڵوەر / ١١.٢١ بۆ دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرابووەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٤ی سەرماوەز /  ١١.٢٥ گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە. لەلایەکی دیکەوە هیچ زانیارییە سەبارەت بە ڕەوشی "سەعید سەنگەر" کە لەگەڵ کەمال حەسەن ڕەمەزاندا بۆ ئەو دەستبەسەرگەیە گوازرابووەوە لە بەردەستدا نییە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤ دووا و گوتی: "کەمال حەسەن ڕەمەزان لە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 12, 2019

کەمال حەسەن رەمەزان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپاوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێنرایەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی ٢٠ی خەزەڵوەر/ ١١.١١ کەمال حەسەن رەمەزان بەندکراوی سیاسیی کورد کە بە سێدارە سزادراوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گەڕێنراوەتەوە. دەگوترێت، لە ماوەی گواستنەوەی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا سەبارەت بە پرسە ناوخۆییەکانی بەندیخانەی ورمێوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. لە ماوەی ساڵانی رابردوودا نوسینگەی تایبەتی فەرمانگەی ئیتلاعات لە بەندیخانەی ورمێ، فەرمانگەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ زۆر جار بەندکراوانی سیاسییان بە مەبەستی کردنەوەی دۆسیەی نوێ...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 8, 2019

کەمال حەسەن رەمەزان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا گواسترایەوە

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر نۆی بەیانی رۆژی ١٦ی خەزەڵوەر/ ١١.٠٧ کەمال حەسەن رەمەزان بەندکراوی سیاسیی کورد کە سزای ئیعدامی بەسەردا سەپێندراوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارە گوازرایەوە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆی گواستنەوەی ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا نەزانراوە. ناوبراو لە رێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ئەمساڵیشدا/ ٢٠١٩.٠٩.٠٧ لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێوە بۆ...

زیاتر