کۆڵبەر ئارشیڤ - KHRN
گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەکانی سەرسنوورەوە
شەوی ڕابردوو ٢٨ی گەڵاڕێزان (١٩ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێک بە ناوی قەسیم کەریمی بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری ورمێوە گیانی لە دەست داوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ بە هۆی بۆرانەوە لە بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیەوە داکەوتووە و گیانی لە دەست داوە. قەسیم کەریمی، ٢٣ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی گوندی...
زیاتربرینداربوونی لانیکەم چوار کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدووناندا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە بانە
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار کۆڵبەر بە هۆی دەسڕێژی گوللە و بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی ڕاوەدووناندا لە لایەن هێزە سنوورپارێزەکانەوە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی پارێزگای کوردستان بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ١٩ی پووشپەڕ (١٠ی جولای) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ تەڵایی لە ناوچەی سنووریی «کێلە»ی بانە کەوتۆتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان و بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی...
زیاتربرینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی پووشپەڕ (٢ی جولای) لە ئەنجامی دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکاندا لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی پارێزگای کوردستان، کۆڵبەرێک بە ناوی کەمال ئیبراهیمزادە برینداربووە. ئەم کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «دێوالان»ی سەردەشت بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (مەی و ژوەن) کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ ڕەسوولی بە تەقەی...
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی چەند کۆڵبەری تر بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لە نەوسوود
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ڕۆژی شەممە ١٠ی گوڵان (٣٠ی ئاوریل) هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سەفەر سوبحانی گیانی لەدەست داوە. سەفەر سوبحانی باوکی دوو منداڵی کەمتەمەن و خەڵکی گوندی «دۆریسان»ی شاری پاوە بوو. دەوترێت لەم دەسڕێژەدا چەند کۆڵبەری تریش بریندار...
زیاتربرینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقینەوەی مین
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەڵاڕێزان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئاروین شەوکەتی لە ناوچەی سنووریی «هەنگەژاڵ»ی بانەی پارێزگای کوردستان بە تەقینەوەی مین بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە ١٨ ساڵەیە کە خەڵکی شارۆچکەی ساحێبی سەر بە شاری سەقزە، بۆ دەرمانکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.
زیاترکوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە سەردەشت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ٢٣ی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ڕەزبەر کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ژیان عەلیپوور بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان لە ناوچەی سنووریی «ئالان»ی سەردەشت لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا گیانی لەدەست داوە. ئەم کۆڵبەرە بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت و لە مەودایەکی نزیکەوە کەوتۆتە بەر تەقەی هێزە سنوورپارێزەکان و دەستبەجێ کوژراوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکیی دادی سەردەشت کراوە و...
زیاتربرینداربوونی دوو كۆڵبهر به تهقهی هێزهكانی پاسهوانی سنوور له بانه
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهوتۆته دهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشهممه ٢٦ی گهلاوێژ هێزەکانی پاسەوانی سنوور له ناوچهی سنووریی «ههنگهژاڵ»ی شاری بانه له پارێزگای كوردستان، بهبێ ئاگاداركردنهوهی پێشوهخت دهستڕێژیان له دهستهیهك كۆڵبهر كردووه كه لهئهنجامدا دوو كۆڵبهر به ناوهكانی خهلیل خالیدی و فهرهیدوون موحهممهدزاده بریندار بوون. ئهم دوو كۆڵبهره بۆ دهرمانكردن ڕهوانهی نهخۆشخانهی سهلاحهدینی ئهیووبیی بانه كراون.
زیاتركوژرانی كۆڵبهرێك و برینداربوونی لانیكهم پێنج كۆڵبهری دیكه لە سنوورەکانی بانە
بهپێی ئهو زانیارییانهی كهتۆتهدهست تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، شهوی ڕابردوو ٤ی جۆزهردان، دهستهیهك كۆڵبهر لهمهودایهكی نزیكهوهو بهبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوهخت كهوتوونهته بهر دهسڕێژی هێزهكانی پاسهوانی سنوور لهناوچهی ههنگهژاڵی سنووری بانهو لهئهنجامدا كۆڵبهرێك بهناوی فهرهیدوون ناسری كوژراوە و لانیكهم پێنج كۆڵبهری دیكهیش بریندار بوون. فهرەیدوون ناسری خهڵكی بۆكان و باوكی منداڵێك بوو، هیشتا هیچ زانیارییهك لەسەر ناسنامهی كۆڵبهره بریندارهكان بهردهست نهكهوتووه. شهوی ڕابردوو دوای گواستنهوهی تهرمی ئهم كۆڵبهرهو...
زیاترنەوسوود؛ برینداربوونی دوو برای کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی پارێزگای کرماشان تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو برای کۆڵبەر بە ناوەکانی بەشیر ئەحمەدزادە و بەسیر ئەحمەدزادە بریندار بوون. ئەم دوو کۆڵبەرەی خەڵکی گوندی «دشە»ی پاوە دوای برینداربوون ڕەوانەی ناوەندێکی پزیشکیی پاوە کراون. بە هۆی زیادبوونی بێکاری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوسانەوە ژمارەیەکی...
زیاتر