کوردەکان باکووری ئێران ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 20, 2020

مۆژگان کاوسی، نووسەری کورد مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ زەوتکراوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە "مۆژگان کاوسی"، نووسەری کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری نۆشەهرەوە مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ زەوتکراوە و دادگاکە سەرەڕای ئەوەی پێنج مانگ بەسەر دەرکردنی ئەو سزایە تێپەڕیوە، ئەو نووسەرەیە ئاگادارنەکردووەتەوە و خۆی بەڕێکەوت زانیویەتی. مۆژگان کاوسی ئەمڕۆ ٣٠ی بەفرانبار / ٠١.٢٠، بە بڵاوکردنەوەی یاداشتێک لە لاپەری شەخسی ئینستاگرامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانەوە مافی چوونەدەرەوە لە وڵاتی لێ...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 13, 2019

مۆژگان کاوسی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ساری‌یەوە بۆ بەندیخانەی نۆشەهر گوازرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز / ١٢.١٠، بڕیاری دەستبەسەرکرانی کاتی بۆ "مۆژگان کاوسی"، نووسەری کورد دەرکراوە و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری "ساری"یەوە بۆ بەندیخانەی "نۆشەهر" گوازراوەتەوە. ئەو نووسەرە کوردە ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر / ١١.١٨ لە ماڵی خۆی لە شاری "نۆشەهر"ی باکوری ئێران دەستبەسەرکرا و پاشان گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ساری. جێگەی ئاماژەیە کە لە کاتی دەستبەسەرکرانی مۆژگان کاوسییەوە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 6, 2019

مۆژگان کاوسی، نووسەری کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای شاری “ساری”دا دەستبەسەرە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "مۆژگان کاوسی"، نووسەری کورد کە ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر / ١١.١٨ لە ماڵی خۆیدا لە شاری "نۆشەهر"ی پارێزگەی مازەندەران دەستبەسەرکرابوو، بڕیاری دەستبەسەرکرانەکەی درێژکراوەتەوە و لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری "ساری"دا دەستبەسەرە. ئەو نووسەرە کوردە، لە ماوەی ئەو ١٨ ڕۆژەی وا دەستبەسەرکراوە، تەنیا دوو جار ڕێگەی پێدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بکات. دەگوترێت پاش سەردانی بنەماڵەکەی بۆ دادگای "ساری"، بەرپرسانی ئەو دادگایە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 30, 2019

مۆژگان کاوسی، نووسەری کورد لە باکوری ئێران دەستبەسەرکرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مۆژگان کاوسی، نووسری کورد و لە چالاکوانانی کولتووری کوردەکانی باکووری ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٧ی خەزەڵوەر / ١١.١٨ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ماڵی خۆیدا لە شاری نۆشەهری باکوری ئێران دەستبەسەرکراوە. دەگوترێت کە ئەو نووسەرە کوردە بەهۆی نووسینی چەند وتارێک سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییانەی هاوڵاتیان لە شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراوە. هەروەها یەک لە ئەندامانی بنەماڵەی...

زیاتر