کوردستان ئارشیڤ - KHRN
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بوو بە ئەندامی ئیمپەکت ئێران
دوابەدوای داواکاریی فەرمیی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بۆ بوونەئەندام لە هاوپەیمانیی ئیمپەکت ئێراندا، ڕۆژی ١٥ی مارس ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە ڕەزامەندیی خۆیان بۆ داواکارییەکە نیشان دا و تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان و ئەنجومەنی قەڵەمی ئامریکا وەک ئەندامی ئیمپەکت ئێران وەرگیران. ئیمپەکت ئێران پێک هاتووە لە ١٩ ڕێکخراوەی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ کە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و هەوڵ دەدات بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بەدیهێنانی گۆڕانکاریی...
زیاتربەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ (٢٨ی ژوەن) هاوکات لەگەڵ جێژنی قورباندا و سەرەڕای جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشەکردن لە بنەماڵەی دادخوازان، ڕێوڕەسمی نۆجێژنەی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان، دیواندەرە، سنە و... بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک بەڕێوە چوو. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی شارە جیاوازەکانی کوردستان لە ڕێی تەلەفۆنەوە...
زیاترڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٣)
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی گوڵانی ١٤٠٢دا (ئاوریل و مەیی ٢٠٢٣): ـ لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان، کرماشان و ئیلام بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. یەک لەم کەسانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی کرماشان کراوە، بەڵام لەسەر چارەنووسی ٢٣ کەسی تر کە هێشتا هەر دەستبەسەرن هیچ...
زیاترخۆپیشاندانە خوێناوییەکانی کوردستان؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد لە سەرهەڵدانی سەرانسەریدا گەیشتە ١٠٤ کەس
بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای سەرژهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێرانەوە لە دوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینییەوە، تا ئێستا لانیکەم ١٠٤ هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شار و گوندەکانی کوردستان و ناوچەکانی تری ئێراندا بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. ١١ کەس لە گیانبەختکردووان منداڵ بوون. ٤٢ کەس لەم گیانبەختکردووانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (مەهاباد ١٣ کەس، بۆکان ١٣ کەس،...
زیاترخۆپیشاندانی خوێناوی لە کوردستاندا؛ کوژرانی لانیکەم ١٤ کەس تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا؛ ژمارەی هاووڵاتییانی گیانبەختکردووی کورد گەیشتە ٩٧ کەس
دوای تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵکی ئێراندا دژ بە کۆماری ئیسلامی و لە درێژەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا، لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی شارەکانی کوردستان بوونە مەیدانی مانگرتنی گشتیی بازاڕەکان و خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی سەرکوتکردنی توندوتیژی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا، تەنها لە سێ ڕۆژدا، لە ٢٨ تا ٣٠ی گەڵاڕێزاندا (١٩...
زیاترتۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: لانیکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕینی نزیکەی ٥٠ ڕۆژ لە سەرهەڵدانە سەرانسەرییەکانی خەڵکی ئێران لەدوای کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی، تا ئێستا لانیکەم ٥٤ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، قەزوێن، ئەلبورز و تاران بە دەستی هێزە سەربازی-ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون. حەوت لەم کوژراوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵ بوون. ئەم ئامارە تا ڕێکەوتی ١٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (٦ی نۆڤامبری ٢٠٢٢)...
زیاترخۆپیشاندانە سەرانسەرییەکان پێی نایە نێو سێیەم حەفتەوە؛ کوژرانی لانیکەم ٢٠ خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکان و برینداربوونی زیاتر لە ٤٩٠ کەس
ڕۆژی ڕابردوو، شەممە ٩ی ڕەزبەر (١ی ئۆکتۆبر) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی مووشەک و درۆنەکانی سپای پاسداران بۆ سەر مقەڕەکانی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان و کامپی پەنابەرە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە درێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا، مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران و بازاڕییان لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، ڕەبەت، بۆکان، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، بانە، دێولان، کامێران، کرماشان و ئیلام بەڕێوە چوو. لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەردا (٢٨ی سێپتامبر)...
زیاترزاڵكردنی كهشی ئهمنی و دروستکردنی بهربهست لە لایەن هێزهئهمنییهكانەوە لە بەردەم ڕێوڕهسمی بەڕێوەبردنی نهورۆز له گوندهكانی بۆكان و سهقز
دوابهدوای بڵاوكردنهوهی چهند ئاگادارییهك لهتۆڕهكۆمهڵایهتییهكاندا سهبارهت بهبهڕێوهبردنی ڕێوڕهسمی نهورۆز و كردنهوهی ئاگر له شاخهكانی “تهرەغه”ی بۆکان و “ڕووش”ی سهقز، هێزهكانی سپای پاسداران ڕێگاوبانهكانی ئهو دوو شوێنهیان داخست و نهیانهێشت هاووڵاتییان بهشداری لهو ڕێوڕهسمهکەدا بكهن. چالاكێكی مهدهنیی خهڵكی بۆكان له وتووێژێكدا له گهڵ تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان وتی: «ههموو ساڵێك ڕێوڕهسمی نهورۆز به بهشدارییهكی زۆر و بێوێنهی هاووڵاتییانی بۆكانی له شاخی تهرەغه به شێوهی سیمبۆلیك بهڕێوهدهچێ،...
زیاترهێزە سەربازییەکان کەشی ئەمنییان لە شارە جیاوزەکانی کوردستان پێکهێناوە
سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە شارەکانی سەقز، سنە، بۆکان، مەریوان، جوانڕۆ، کرماشان و ئیلام باس لەوە دەکەن کە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس و سپای پاسداران لە ٤٠ەمین ڕۆژی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەردا، شەقامەکانی ئەو شارانەیان قۆڕخکردووە و کەشی ئەمنییان پێکهێناوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە لە هەندێک لەو شارانەدا تەنیا هێزە تایبەتەکانی پۆلیس هەن، بەڵام لە شارەکانی مریوان، جوانڕۆ و کرماشان هێزە تایبەتەکانی سپای پاسدارانیش جێگیرکراون و...
زیاتر