کامێران ئارشیڤ - KHRN

نادیاربوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد لە کامێران

لەسەر چارەنووسی ڕامین گورگانی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە ٨ ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ڕامین گورگانی لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ڕایگەیاندووە کە لە...

زیاتر

چوار هاووڵاتی و چالاکی کورد هێشتا لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای سنە دەستبەسەرن

چوار هاووڵاتی و چالاکوانی کورد بە ناوەکانی عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، حسەین ساعیدمووچشی، حامید ئەمینی و ڕەشاد پەرویزی کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا (ناوەڕاستی فێبرییەی ٢٠٢٤) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەریوان، مووچش و کامێران دەستبەسەر کرابوون، هێشتا هەر لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی...

زیاتر

ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین، لە کامێران دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان (١٧ی فێبرییە) ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) یاسر حسەینی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان (١٢ی فێبرییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی یاسر حسەینی لە شاری کامێراندا و لەوپەڕی توندوتیژیدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 30, 2024

تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

سوپای پاسداران بۆ دووەم ڕۆژ درێژەی بە تۆپبارانکردنی کوێستانی شاهۆ لە نزیک گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی شاری کامێرانی پارێزگای کوردستان داوە و ئەمەیش بووەتە هۆی شێواندنی بەشێکی گەورە لە ژینگەی ئەم ناوچە کوێستانییە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانڤییە) هێزەکانی سوپای پاسداران لە دەوروبەری گوندەکانی «تەنگیوەر» و «پاڵنگان»ی کامێران لە داوێنی کوێستانی شاهۆ جێگیر کران و...

زیاتر

پارسا قوبادی، برینداری خۆپیشاندانەکان، لە کرماشان دەستبەسەر کرا

پارسا قوبادی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران و دانیشتووی کرماشان کە ڕۆژی ٣٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠١ (٢١ی نۆڤامبەری ٢٠٢٢) لە خۆپیشاندانەکانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە شاری کرماشان کەوتبووە بەر دەسڕێژی هێزە ئەمنییەکان و هەردوو چاوی بریندار ببوو، ڕۆژی ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبەر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە و تا ئەستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر

بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کامێران، پیرانشار، شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی موبین دەهار، سەمەد شابۆیی، ئەمیر سەیدی، ئەفشین ساعیدی و موعین شەریفیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، کامێران و پیرانشار دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢٢ی ئاگۆست) لاوێکی...

زیاتر

بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئامانج خەستە، زانا پەروانە، موعین فەقیهی، حیسام کەرەمی و سیروان کەرەمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی جوانڕۆ، مەهاباد، مەریوان و کامێران دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی گەلاوێژ (١٩ی ئاگۆست) هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی زانا...

زیاتر