کامران ساختومانگەر ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 9, 2019

کامران ساختومانگەر، چالاکوانی کرێکاری کورد بە ٦ ساڵ بەندکران سزادرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "کامران ساختومانگەر"، چالاکوانی کرێکاری لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی سنەوە بەتۆمەتی "رێکخراوی کوردستانی حێزبی کمونیست ئێران- کۆمەڵە" بە ٥ ساڵ و تۆمەتی "بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی" بە ساڵێک بەندکران سزادراوە. بەپێی مادەی "کۆکردنەوەی سزاکان"ی یاسای سزادانی ئیسلامی ٥ ساڵ لەو سزایە جێبەجێ دەکرێت. ئەو چالاکوانە کرێکارییە شەوی ١٣ی خەرمانان / ٠٩.٠٤ لە گوندێکی دەوروبەری شاری سەقز...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 3, 2019

کامران ساختومانگەر گوزارایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ١١ی ڕەزبەر / ١٠.٣، کامران ساختومانگەر، چالاکوانی کرێکاریی لە دەستبەسەرگەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە. دادگای شاری سنه‌ بۆ ئازاد كردنی ئه‌م چالاكوانه‌ كرێكارییه‌ داوای دانانی بارمه‌تی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی كردووه‌. شەوی ١٣ی خەرمانان/.۲۰۱۹.٠٩.٠٤ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر باخی سەید عەلی حسێنی لە گوندێکی دەوروبەری سەقز و کامران ساختومانگەریان دەستبەسەر کردبوو. ناوبراو پاشان گوازرابووەوە بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە. سەید...

زیاتر
ئه‌یلول 7, 2019

دوو چالاکی کرێکاری لە سەقز دەستبەسەر کران

شەوی ١٣ی خەرمانان/.۲۰۱۹.٠٩.٠٤ دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی سەید عەلی حوسێنی و کامران ساختومانگەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز دەستبەسەر کران. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو دوو چالاکە کرێکارییە گواستراونەتەوە بۆ  ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. دەگوترێت، هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات گەمارۆی باخەکەی سەید عەلی حوسێنی لە گوندێکی ده‌ڤه‌ری سەقز دەدەن و ئەو وێرای کامران ساختومانگەر دەستبەسەر دەکەن. بە پێی هەواڵەکان، پاش چەند کاتژمێر...

زیاتر