ڤایرۆسی کۆرۆنا ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 15, 2021

ورمێ؛ چالاکوانی دەستبەسەرکراوی کورد ساکار عەینی تووشی کۆرۆنا بووە

چالاکوانی مەدەنیی کورد ساکار عەینی کە دوای نزیکەی ٥ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ لە ڕێکەوتی ١١ی جۆزەرداندا گواسترابوویەوە بۆ زیندانی ئەم شارە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردان تێستی کۆرۆنای لێ گیراوە و دەر کەوتووە کە تووشی کۆرۆنا بووە، هەر بۆیە براوەتە قەرەنتینەیەکی تایبەت لە بەندی ئەمنی زیندانەکەدا. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم چالاکە دەستبەسەرکراوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ساکار...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 12, 2020

یەزد؛ تووشبوونی ڕوسته‌م ئه‌ركیا به‌ كۆرۆنا و ڕه‌وانه‌كردنی به‌په‌له‌ی له‌ به‌ندیخانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌ڵاڕێزان، ڕۆسته‌م ئه‌ركیا به‌ندكراوی سیاسیی كورد حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای تووشبوونی به‌ نه‌خۆشیی كۆرۆنا ڕەوانەی بەندی قەرەنتینە کرابوو، لەبەر ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی بە شێوەی ئورژانسی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان کرا‌وه‌. پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی زیندان‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو داوای گواستنەوە ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی زیندان کردبوو، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی یه‌زد هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبەجێکردنی ئەم...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 3, 2020

ورمێ؛ گواستنەوەی به‌ندكراوێك بۆ نەخۆشخانە کە گومان دەکرێ ‌تووشی كۆرۆنا بووبێت

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ندكراوێك به‌ ناوی سالار خودره‌و کە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای پێوە دیار بووە، سه‌ره‌تا له‌ به‌ندی ڕاوێژكارییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندان و پاشان له‌وێشەوه‌ به‌ شێوه‌ی ئورژانسی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دەرەوەی زیندان كرا. ده‌وترێ له‌ چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌ندە جیاوازەکانی زیندانی ورمێ لەبەر بوونی نیشانه‌کانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و هێشتا...

زیاتر
ئاب 19, 2020

ورمێ؛ مانگرتنی گشتیی ژنانی زیندانی بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە کەمتەرخەمیی بەرپرسان لە ئاست بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە بەندەکەیاندا

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی گەلاوێژ نزیکەی ١٤٠ زیندانیی بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئاست ڕاگرتنی زیندانییانی تووشبوو بە کۆرۆنا لە ناو بەندەکەدا و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی و نەگواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، مانیان لە خواردن گرت.دەوترێت ئێستە لانیکەم چوار ژنە زیندانیی تووشبووی کۆرۆنا لە ژوورێکی بەندی ژنان و لە تەنیشت زیندانییەکانی‌تردا دەژین و هیچ وەڵامێک بە داخوازیی زیندانییەکان بۆ...

زیاتر
ئاب 13, 2020

ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ به‌ندی ژنانی ورمێ: لانیكه‌م چوار به‌ندكراوی ژن تووشی نه‌خۆشیی كورۆنا بوون

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، چوار ژنی به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی مۆحێبه‌ت مه‌حموودی، فاتمه‌ میرابی، سیمین سه‌یدی و دنیا پیری، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌ بێ ئەوەی هیچ پێڕاگه‌شتنێکی پزیشكییان بۆ دابین بکرێت، بۆ ‌یه‌كێك له‌ ژووره‌كانی به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوە گواستراونەتەوە.تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به ‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ...

زیاتر
ئاب 11, 2020

ورمێ‌؛ تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی دووباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌به‌ندی ژنان

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، پێی ڕاگەیاندین کە ڤایرۆسی كۆرۆنا دیسانەوە له‌ به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێدا بڵاو بۆتەوە و چه‌ندین به‌ندكراویش تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.ئه‌م سه‌رچاوه‌یە ئاماژەی بەوە دا کە ناوی یه‌كێك له‌ زیندانییە‌ تووشبووەکان‌ مۆحێبه‌ت مه‌حموودییە کە حوکمی لەسێدارەدانی هەیە، ناوبراو له‌ درێژه‌دا وتی: «له‌ دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی به‌ندی ژنانی به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌ کە هەڵگری نیشانه‌كانی كۆرۆنا...

زیاتر
ته‌مموز 16, 2020

بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زیندانی بۆرازجان؛ تووشبوونی ده‌یان زیندانی

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ زیندانی بۆرازجانی پارێزگای بووشێهر، ده‌یان زیندانی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوون و ئه‌م زیندانه‌ له‌ بارودۆخێکی قه‌یراناویدایە.ده‌وترێ به‌هۆی ڕێژه‌ی بەرچاوی تووشبوان و نه‌بوونی پێداویستیی پزیشكی و ته‌ندروستییەوە به‌ندكراوە تووشبووەکان له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كانی‌تردا له ‌یه‌ك به‌نددا ڕاگیراون، له‌م ماوه‌یه‌دا ته‌نیا چوار كه‌س له‌ تووشبووان به ‌هۆی ناجێگیربوونی بارودۆخیانەوە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان...

زیاتر
ته‌مموز 7, 2020

کامێران؛ مردنی بەندکراوێک بە هۆی تووشبوون بە کۆرۆنا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران بە ناوی ڕۆستەم قوربانی کە دوو حەفتە لەمەوپێش بە هۆی تووشبوونەوە بە کۆرۆنا گواسترابوویەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە، ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ گیانی لەدەست دا.ئەم بەندکراوە ڕۆژی ٣ی پووشپەڕ، دوای ئەوەی دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و کەوتۆتە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیرەوە، گواسترابوویەوە بۆ نەخۆشخانە. هێشتا میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم بەندکراوەیان...

زیاتر
حوزه‌یران 24, 2020

كامێران؛ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زیندانی ئه‌م شاره‌

دوابه‌داوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی دووهه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌شاره ‌جۆرواجۆره‌كانی پارێزگای كوردستان (سنه)‌، ڕاپۆرته‌‌كان باس له ‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌ بەندیخانەی شاری كامێران دەکەن.به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێك به‌ناوی "ڕۆسته‌م قوربانی"، دوای ئه‌رێنیبوونی تێستی كۆرۆنا و ناجێگیریی باری ته‌ندروستی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره ‌كراوه‌.ده‌گوترێ به ‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری به‌ندكراوان و نه‌بوونی پێداویستییە ته‌ندروستی و پزیشكییەکانەوە، ئه‌م به‌ندیخانه‌یه ‌لە دۆخێکی ‌قه‌یراناویدایە.

زیاتر