ژینگەپارێز ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 10, 2021

سنە؛ فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، چالاکی ژینگەپارێز فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (بەندیخانەی ژنان) کرا. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکە مەدەنییە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان دوای ئەوەی بانگهێشتیی بەردەم لقی ٤ی ئیجرای ئەحکامی دادگای سنە کرا، دەستبەسەر کرا و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی یەک ساڵ زیندان ڕەوانەی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە (بەندیخانەی ژنان) کرا. فەرانەک...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 21, 2020

سنە؛ چالاکوانێکی ژینگەپارێز، خەبات مەفاخێری، هێشتا هەر دەستبەسەرە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، خەبات مەفاخێری، لە ئەندامانی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان کە ٦ی خەرمانان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرابوو، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی پێوەندیی تەلەفۆنی یان دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەدایە.لەم ماوەیەدا دوو جار بڕیاری دەستبەسەربوونی ئەم چالاکوانە کوردە تازە کراوەتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، تا ئێستا بەرپرسانی دادوەری و ئەمنی ئامادە نەبوون هیچ...

زیاتر
ته‌مموز 29, 2020

سنە؛ بڕیاری دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی درێژ کرایەوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ، لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە ماوەی دەستبەسەربوونی فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەپارێزی کوردی بۆ مانگێکی‌تر درێژ کردەوە.ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەرانەک جەمشیدی کە ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانە و دەستبەسەریان کرد. بنەماڵەی خانمی جەمشیدی وتوویانە ئەو کەسانە کە جلوبەرگی مەدەنیشیان لەبەر بووە، وێڕای پشکنینی...

زیاتر

مەریوان؛ پێش لەبەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە سێ چالاکی گیانبەختکردووی ژینگەپارێز گیرا و لاوێکی کورد دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، بڕیار بوو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، لە گوندی "نێ"ی مەریوان ڕێوڕەسمێک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی سێ چالاکی گیانبەختکردووی ژینگەپارێز، «موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی»، بەڕێوە بچێت، بەڵام هێزێکی بەرچاوی ئەمنیەتی چوونە ناو گوندەکە و پێشیان لەبەرێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە گرتووە.دەگوترێت کە لاوێکی دانیشتووی ئەم گوندەش بە ناوی «کاوان کەسرایی» لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر...

زیاتر
حوزه‌یران 30, 2020

پاوه‌؛ ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر سێ گیانبه‌ختكردوی ژینگه‌پارێز و ڕۆڵی سپای پاسداران له ‌سووتاندنی دارستانه‌كاندا

له درێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ناوچه‌ی دارستانی «بۆزین» و «مه‌ره‌خیڵ»ی شاری پاوەی ‌پارێزگای كرماشان كه ‌له ‌چه‌ند ڕۆژ لەمەوپێشەوە کڵپەی سەندووە و هێشتا هەر به‌رده‌وامه‌، «موختار خه‌ندانی»، له ‌ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی «ژیوای»پاوه‌، «یاسین كه‌ریمی»، ئەندامی کۆمیتەی چالاکییەکانی ئەم ئەنجومەنە و «بیلال ئه‌مینی» له ‌‌خۆبه‌خشانی مەدەنی كه ‌وەک گرووپی چالاكی ئاگرکوژاندنەوە ڕۆشتبوونە ناوچه‌كە، له ‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگردا گیانیان له‌ده‌ست دا. یه‌كێك له ‌چالاكانی ژێنگه‌پارێزی ‌شاری پاوه ‌به ‌تۆڕی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 14, 2019

دادگای پێداچوونەوەی کرماشان عیرفان ڕەشیدیی بێبەریکرد

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "عیرفان ڕەشیدی"، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی" بە ساڵێک بەندکران  و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات سزادرابوو لە دادگای پێداچوونەوەی کرماشاندا بێبەریکرا. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی ١٨ی دادگای پێداچوونەوەی کرماشان، بەهۆی تەواونەبوونی بەڵگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 11, 2019

دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای ئارمان غەفوریی بۆ ساڵێک بەندکران کەم کردەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سزای ٦ ساڵ بەندکرانی "ئارمان غەفوری"، چالاکوانی ژینگەپارێزی کورد کە لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا / ٢٠١٩.٠٢ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی مەریوانەوە دەرکرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەی سنە بۆ ساڵێک بەندکران کەم کرایەوە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەو سزایە لە رۆژانی ڕابردوودا بە پارێزەرەکەی ئارمان غەفوری ڕاگەیەندراوە و وا وبڕیارە کە ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزە لە ڕۆژانی داهاتوودا بچێتە نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکانی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 28, 2019

چارەنووسی ژینگەپارێزێکی دەستبەسەرکراو لە سنە نادیارە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر / ١١.١٩ ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "ئارمان وەفایی"، ژینگە پارێز و ئەندامی لقی کوردستانی حزبی وەحدەتی میللی، دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ / ٢٠١٩.٠٢.١٧ لە سەروبەندی دەستبەسەرکردنی ژینگەپارێزان و ئەندامانی لقی کوردستانی حزبی وەحدەتی میللی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 9, 2019

ژینگەپارێزێک لە سنە بۆ فەرمانگەی ئیتلاعات بانگ کرا

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "جەمال ئەسەدی" ژینگەپارێز و ئەندامی گروپی شاخەوانی "چلچەمە"، رۆژی رابردوو ١٦ی خەزەڵوەر/ ١١.٠٧ لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیەوە بۆ دەزگای هەواڵگریی (ستاد خبری) فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە بانگ کراوە. جێگای ئاماهەیە کە جەمال ئەسەدی پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی دەزگای هەواڵگریی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کراوە. ئەم ژینگەپارێزە پێشتر لە رێکەوتی 14ی رەشمەی ساڵی ١٣٩٧/ ٢٠١٩.٠٣.٠٥ بۆ دەزگای هەواڵگریی فەرمانگەی ئیتلاعاتی سنە بانگ...

زیاتر