چەنگیز قەدەمخێر ئارشیڤ - KHRN
ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی چەنگیز قەدەمخێر لە زیندانی سپیداری ئەهواز
زیندانیی سیاسیی کورد چەنگیز قەدەمخێر، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ئاگاداری کردوونەتەوە کە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی سپیداری ئەهواز. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٢٧ی گەڵاڕێزان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە حاڵێکدا کە لە دۆخێکی تەندروستیی ناجێگیردا بووە، لە زیندانی مەسجدسڵێمانەوە گواستراوەتەوە بۆ قەرەنتینەی زیندانی سپیداری ئەهواز و تا ئێستا مافی یاسایی دەرمانی پزیشکیی لێ زەوت کراوە و هەر لە قەرەنتینەی...
زیاترمەسجد سولێمان؛ گواستنەوەی چەنگیز قەدەمخەیر بۆ شوێنێکی نادیار
بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، زیندانیی سیاسیی کورد چەنگیز قەدەمخەیر، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزان دوابەدوای ئەوەی باری تەندروستیی ڕووی لە خراپبوون کردووە، گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.دەوترێت هاوبەندییەکی ئەم زیندانییە سیاسییە لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەیی ڕاگەیاندووە کە چەنگیز لە حاڵێکدا کە دۆخی تەندروستیی ناجێگیر بووە، بە بیانووی هەناردنیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ئەهواز، لە زیندانی مەسجد سڵێمانەوە ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.چەنگیز قەدەمخەیر لە...
زیاترچەنگیز قەدەم خێر پاش بەڵێنی بەرپرسان بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانی مانگرتنەکەی شکاند
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ڕۆژی ڕابردوو ٣ی بەفرانبار / ١٢.٢٤، ڕێگە بە بنەماڵەی "چەنگیز قەدەم خێر" دراوە کە چاویان بە ڕۆڵەکەیان لە بەندیخانەی مەسجد سولەیمان دا بکەوێت. ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە بە هۆی پێاگریی بنەماڵەکەی و بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانەکە بۆ بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی پاش ١٣ ڕۆژ مانگرتنەکەی شکاندووە. چەنگیز قەدەم خێر هەشتمەنی ساڵی سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی مەسجد سولەیماندا تێپەڕدەکات و لە...
زیاتردۆخی تەندروستی چەنگیز قەدەم خێر لە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتندا ناجێگیرە
سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی "چەنگیز قەدەم خێر"، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتنی لە خواردن لە بەندیخانەی مەسجد سولەیمان تێپەڕدەکات. لە ئێستادا بەسەختی هێزی قسەکردنی هەیە و دۆخی تەندروستییەکەی زۆر ناجێگیرە. لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی بەندیخانەی مەسجد سولەیمان هیچ وەڵامێکیان بۆ داواکارییەکانی نەداوەتەوە". چەنگیز قەدەم خێر هەشتمەنی ساڵی سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی مەسجد سولەیماندا تێپەڕدەکات و لە...
زیاتردۆخی تەندروستیی چەنگیز قەدەمخێر لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتنیدا ناجێگیرە
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "چەنگیز قەدەمخێر"، بەندکراوی سیاسیی کورد کە هەشتمەین ساڵ لە ماوەی سزای ٤٠ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی شاری مەسجد سولەیمان تێپەڕدەکات، لە ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەز / ١٢.١١ ەوە بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە پێڕانەگەیشتنی پزیشکی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو بەندکراوە سیاسییە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "گورچیلەی چەنگیز قەدەمخێر لە چەند ساڵی ڕابردووەوە...
زیاتر