چالاکوانی کرێکاری ئارشیڤ - KHRN
كرماشان؛ جوانمێر مورادی چالاكوانی كرێكاری دهستبهسهر كرا
به پێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئهمڕۆ یهكشهممه ١٤ی بهفرانبار، جوانمێر مورادی چالاكوانی كرێكاری و ئهندامی دهستهی بهڕێوهبهری ئیتیحادییهی ئازادی كرێكارانی ئێران له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستبهسهر كرا و گواسترایهوه بۆ شوێنێكی نادیار. به پێی ڕاگهیندراوی ئیتحادییهی ئازادی كرێكارانی ئێران، ناوبراو كه كرێكاری سهنعهتی بهرقه، دوای پێوهندییهكی تهلهفوونی كهسێك، بۆ دیتن له پروژهیهكی كاری له دهوروبهری شاری كرماشان، له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستبهسهر كراوه....
زیاترسنە؛ ڕەتکردنەوەی داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی کامەران ساختمانگەر لە دیوانی باڵای ئێراندا
بهپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەز لقی ١١ی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی کامەران ساختمانگەری ڕەت کردۆتەوە. ئەم چالاکوانە کرێکارییە سەرماوەزی پارەکە لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا-ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران» و «بانگەشەی دژی حکوومەت» بە گشتی حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو و دواتر داوای لە دیوانی باڵا کردبوو ئەم حوکمە...
زیاترخالد حسێنی، چالاکوانی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازادکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٨ی سەرماوەز / ١٢.١٩، "سەید خالد حسێنی"، چالاکوانی کرێکاری و یەک لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکرا. ناوبراو ڕۆژی ٤ی سەرماوەز / ١١.٢٣ لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی سنەوە دەستبەسەرکرابوو. ئەو چالاکوانە کرێکارییە لە ساڵانی ڕابردوودا چەند جار بە هۆکارگەلی وەک بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی دژ بە هێرشی...
زیاترجەلیل محەمەدی، چالاکوانی کرێکاری لە سنە دەستبەسەرکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەز / ١٢.٠٤، "جەلیل محەمەدی"، چالاکوانی کرێکاری و یەک لە ئەندامانی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارەک سەبارەت بە ناونیشانی دەستبەسەرگەکەی لە بەردەستدا نییە. ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەهۆی چالاکییە کرێکارییەکانییەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە...
زیاترسێ چالاکوانی کرێکاری سەبارەت بە گردبوونەوەی ناڕەزایی دژ بە هێرشی تورکیا بانگ کران
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هەر سێ چالاکوانی کرێکاریی سەید عەلی حوسێنی، مەحمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی سەبارەت بە گردبوونەوەکان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بانگ کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، رۆژی ٢١ی رەزبەر/ 10.12 سەید عەلی حوسێنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگ کراوە و سەبارەت بە گردبوونەوەی خەڵک دژی هێرشەکەی تورکیا لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. لەلایەکی دیکەشەوە، مەحمود ساڵحی...
زیاتر