پەیمان میرزازادە ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 2, 2020

ورمێ؛ په‌یمان میرزازاده‌ له‌ زیندان ئازاد كرا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، هونه‌رمه‌ندی بەندکراوی كورد په‌یمان میرزازاده‌ دوای ڕەزامەندیی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ و قبووڵکردنی داوای ئازادیی مه‌رجدار، ئازاد كرا. ناوبراو زیاتر له‌ ١٩ مانگ له‌ سزا ٢ساڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندبوو.ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی داواکەی بۆ ئازادیی مه‌رجدار، بۆ چه‌ند ڕۆژێك‌ مانی له‌ خواردن گرتبوو. په‌یمان میرزازاده‌ گۆرانیبێژی خه‌ڵكی...

زیاتر
شوبات 24, 2020

پەیمان میرزازادە لە بەندیخانەی ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە "پەیمان میرزازادە"، هونەرمەندی بەندکراوی کورد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی بۆ ئازادبوونی مەرجدار لە ئەمڕۆ ٥ی ڕەشەمەوە / ٠٢.٢٤، لە بەندی بەندکراوە سیاسییەکانی بەندیخانەی ورمێدا دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. پێشتر ٨ بەندکراوی سیاسی کورد لەو بەندیخانەیەدا بۆ دەربڕینی ناڕەزای بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی داواکاریی بۆ ئازادبوونی مەرجدار و بەندکران لەنێووان بەندکراوەکانی دیکەدا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن گرتبوو. ڕۆژی ٣ی ڕەشەممە / ٠٢.٠٢...

زیاتر

پەیمان میرزازادە – بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ

پەیمان میرزازادە

گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی گەنگەچینی ورمێ

دەستبەسەرکران: ٢ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ / ٢٠١٩.٠٢.٢١

تۆمەت: هەوڵدان بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، بێڕێزیکردنی بە پیرۆزییەکان و شکاندنی نەریتەکان

سزا: ٣ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران و ١٠٠ قامچی

ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ

زیاتر