پەریسا سەیفی ئارشیڤ - KHRN

شوبات 24, 2020

پەریسا سەیفی بە دانانی بارمتە ئازادکرا

ڕۆژی ڕابردوو ٤ی رەشەممە "پەریسا سەیفی"، خوێندەکار و هونەرمەندی کورد پاش ١٥ رۆژ مانگرتن لە خواردن بە دانانی بارمتە ٢٠٠ ملوێن تمەنی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانەی ژنان)ی سنە ئازادکرا. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە کوردە وێرای پشراستکردنەوە ئەم هەواڵە بە تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: "پەریسا سەیفی پاش دەستبەسەرکرانی بۆ ماوەی ٥٢ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکاندا ڕاگیراوە و دوایە بۆ بەندی ناوەندی...

زیاتر
شوبات 20, 2020

بەدواداچوون؛ پەریسا سەیفی بەهۆی ناجێگریبوونی دۆخی تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ١ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٠، "پەریسا سەیفی" هونەرمەند و چالاکوانی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی کورد لە ١٢یەمین ڕۆژی مانگرتیندا لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (بەندیخانە ژنان)ی سنەدا، بەهۆ ناجێگریبوونی دۆخی تەندروستییەوە براوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی ئەو شارە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "پزشکەکانی نەخۆشخانەی تەوحید دۆخی تەندروستیی پەرسیا سەیفییان بە ناجێگیر و مەترسیدار زانیوە و هەوڵیانداوە سێرۆمی لێبدەن بەڵام جەستەی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 25, 2019

پەریسا سەیفی ١٣ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە و هێشتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

بەگوێرەی زانیاییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "پەریسا سەیفی"، چالاکوانی کلتوری و هونەریی کورد لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەرەوە / ١١.١٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە سنە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە لەو بارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی گوت: "پەریسا سەیفی پاش دەستبەسەرکران بۆ دەستبەسەرگەی شەهرام­فەری ئیتلاعاتی سپا گوازرایەوە. لە ئێساشدا ڕۆژانە لەو دەستبەسەرگەیەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەویشدا دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردە (کانون اصلاح و...

زیاتر