پاوە ئارشیڤ - KHRN

هاووڵاتییەکی پاوە لەبەر لابردنی لەچکی زۆرەملێ و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) هاووڵاتییەک بە ناوی فرمێسک بابایی دوای لابردنی لەچک و وتنەوەی دروشمی دژ بە حکومەت لە شەقامێکی نزیک بە قایمقامیەت (فەرمانداری)ی پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە پەنایان بردووەتە بەر لێدان و توندوتیژی.

زیاتر
كانونی دووه‌م 24, 2023

لە پاوە هونەرمەندی کورد شاهۆ حسەینی دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی «بێلاچاو» دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەندی کورد شاهۆ حسەینی لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان و بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی ئەم هونەرمەندەیان دەستبەسەر کردووە. شاهۆ حسەینی دوو ڕۆژ لەمەوپێش بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە سەرهەڵدانی سەرانسەریی خەڵک، کلیپێکی بە ناوی «بێلاچاو» بڵاو کردبووەوە. هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هونەرمەندە...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 7, 2022

هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە سێ منداڵیان ڕفاند

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی سەرماوەز (٦ی دێسامبر) سێ منداڵی ١٦ ساڵان بە ناوەکانی زانیار ئەسەدی، سۆرن ئەسعەدی و ماردین قادری بە دەستی هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی کامێران و پاوە ڕفێنراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە شەقامێکی کامێراندا زانیار ئەسەدییان ڕفاندووە و هاوکات هێزەکانی ئیدارەی ئەماکنیش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان. سەرچاوەیەکی تر لە پاوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 7, 2022

هەڕەشەکردن لە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە مانگرتووەکانی پاوە

هاوکات لەگەڵ مانگرتنی سەرانسەریی بارهەڵگرەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا، لانیکەم ١٢٠ بارهەڵگر لە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی سەرماوەز (٥ و ٦ی دێسامبر) دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرتووە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم ڕۆژانەی دواییدا خاوەنی بارهەڵگرەکانی شاری پاوە لە لایەن بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی ڕێگاوبانی شاری پاوەوە پەیامی تایبەت و لە گرووپە واتساپییەکانیشدا پەیامی...

زیاتر

دوایین بارودۆخی دەستبەسەرکراوانی پاوە: ئەشکەنجە و گوشار بە مەبەستی وەرگرتنی دانپیانانی زۆرەملێ

لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە دژ بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە شاری پاوەدا، تا ئێستا لانیکەم ٣٦ هاووڵاتی و چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. لە کۆی ئەم کەسانە لانیکەم ١٢ کەسیان بە ناوەکانی ، جەواد مەولوودی، کامران کەریمی، لوقمان کیانی، ئاکار سەلیمی، وەحید ئەنساری، پێشەوا ڕەهبەری، شایان فەتحی، محەممەد فەتحی ، ماهان فەتحی، ڕامین ئەحمەدی، پارسا حسەینی و ئاکار...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 7, 2020

پاوە؛ هەوڵی هێزەکانی پۆلیس و سپا بۆ دەستبەسەرداگرتنی باری کاسبکاران، گرژی و تێکهەڵچوونی لێ کەوتەوە

ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس و سپا لە گوندی "زەردۆیی" ناوچەی باینگانی پارێزگای کرماشان کەوتنە دوای ئۆتۆمبیلەکانی هەندێ لە کاسبکارانی سەرسنوور و هەوڵیان دا دەست بەسەر بارەکانیاندا بگرن، ئەمەش بووە هۆی کەوتنەوەی گرژی و گوندەکە بۆ چەند کاتژمێرێک بوو بە گۆڕەپانی تێکهەڵچوون و هێزەکانی پاسەوانی سنوور تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی کرد.یەک لە دانیشتووانی ئەم گوندە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی...

زیاتر

كرماشان؛ گواستنه‌وه‌ی منداڵێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌ت

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مێرمنداڵێكی ١٧ ساڵان به ‌ناوی پارسا ڕۆسته‌می خه‌ڵكی پاوه‌، کە حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه‌ گه‌ڕابوویه‌وه‌ بۆ ئێران، له ‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای چه‌ندین ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی كرماشان (یان هەمان زیندانی منداڵان) كراوه‌.تۆمه‌تی ئه‌م منداڵه‌ «ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێک له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كاندا» ڕاگه‌یەنراوه‌ و دادگای پاوه‌ بۆ ئازادکردنی كاتیی ناوبراو بارمته‌ی ١٨٠ میلیۆن...

زیاتر
شوبات 9, 2020

دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکانی پاوە برینداربوون

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٠ی ڕێبەندان / ٠٢.٠٩، پۆلێک کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شۆشمێ سەر بە شاری پاوە کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری کۆماری ئیسلامییەوە. ئەو هێزانە پاش دەستبەسەرکردنی کۆڵبەرەکان تەقەیان لە بارەکانیان کردووە و لەو سەروبەندەدا گولـلەیەک بەر قاچی کۆڵبەرێک کەوتووە، کۆڵبەرێکی دیکەش لەلایەن ئەو هێزانەوە ئەشکەنجەدراوە و ئێستا چاوی نابینێت. سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوە لەمبارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 14, 2019

دادگای پێداچوونەوەی کرماشان عیرفان ڕەشیدیی بێبەریکرد

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "عیرفان ڕەشیدی"، چالاکوانی ژینگەپارێزی خەڵکی پاوە کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی" بە ساڵێک بەندکران  و قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات سزادرابوو لە دادگای پێداچوونەوەی کرماشاندا بێبەریکرا. سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی ١٨ی دادگای پێداچوونەوەی کرماشان، بەهۆی تەواونەبوونی بەڵگەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ...

زیاتر