ورمێ ئارشیڤ - KHRN

ڕۆژنامەوانی کورد ڕەسوول گەللەبان دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتای ورمێ دەستبەسەر کرا

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە (٧ی ئاوریل) ڕەسوول گەللەبان، ڕۆژنامەوان و بەرپرسی ماڵپەڕی «ارومیە ٢٤» دوای بانگهێشتکران بۆ پۆلیسی فەتای ورمێ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لە لایەن داواکاری گشتیی ورمێوە سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەم شارەدا بانگهێشتی بەردەم پۆلیسی فەتا کراوە و پاشان دەستبەسەریان کردووە. تا ئێستا لەسەر...

زیاتر
ئازار 16, 2024

کوژرانی ژنێکی لاو و ئەندامانی بنەماڵەی بە دەستی هاوسەرەکەی لە کرماشان

ئێوارەی ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) ژنێکی لاو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکێکی شاری کرماشان بە دەسڕێژی گوللە کوژرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە ناوی مەریەم ڕەزمجوو و ڕێزیدەنتی ڕادیۆئێنکۆلۆژیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەم دەسڕێژەدا دایک و براکەیشی کوژراون و بکوژەکەیش دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە. ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەیش (١٠ی مارس) ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیاد، ٢٧ ساڵان...

زیاتر

شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی بە بارمتە ئازاد کران

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی دوای نزیکەی سێ حەفتە دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە ورمێ ئازاد کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢ (٨ی ژانڤییەی ٢٠٢٤) هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردبووە سەر ماڵەکانی شۆڕش ئەبووبەکری و دڵشاد محەممەدی لە شاری سەردەشت و...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 29, 2023

کوژرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ئەشکەنجە و دەسڕێژی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە ورمێ و سنەدا

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاوە گەوێڵی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دەسڕێژی هێزەکانی پۆلیسی ئینتیزامی لە شەقامێکی ئەم شارەدا و مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، لەژێر ئەشکەنجەدا لە دەستبەسەرگەی پۆلیسی ئەمنییەت، کوژراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار (٢٧ی دیسامبەر) مەنسوور سڵامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «پسان»ی ورمێ، دوای هێرشکردنی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت بۆ سەر ماڵەکەی، بە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 20, 2023

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییەکانی سەرسنوورەوە

شەوی ڕابردوو ٢٨ی گەڵاڕێزان (١٩ی نۆڤامبەر) کۆڵبەرێک بە ناوی قەسیم کەریمی بە هۆی داکەوتن لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری ورمێوە گیانی لە دەست داوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم کۆڵبەرە شەوی ڕابردوو لە ڕێگای کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ بە هۆی بۆرانەوە لە بەرزاییەکانی ئەم ناوچەیەوە داکەوتووە و گیانی لە دەست داوە. قەسیم کەریمی، ٢٣ ساڵان، باوکی ٢ منداڵ و خەڵکی گوندی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 11, 2023

سەیاد دەروێشی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، لە ورمێ دەستبەسەر کرا

سەیاد دەروێشی، برای فەرجاد دەروێشی لە گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ورمێ، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە سەیاد دەروێشی، نزیکەی دوو حەفتە لەمەوپێش لە شەقامێکی ورمێ لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییە لەم شارەدا. دەوترێت لە...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 20, 2023

گواستنەوەی دوو چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ

ئەشکان فەهیم و ڕەزا ئەندێشە، دوو چالاکوانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە ڕەوانەی زیندانەکانی مەهاباد و ورمێ کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) ئەشکان فەهیم دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ورمێوە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. هەروەها ڕەزا ئەندێشەیش دوای مانگێک دەستبەسەربوون لە...

زیاتر