مەحیەدین ئیبراهیمی ئارشیڤ - KHRN

فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی ٢٢ ساڵانی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد کە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ (١٦ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درابوو، لە لایەن لقی ١١٣ی دادگای کەیفەریی دووی ورمێوە بە تۆمەتی «شکاندنی جامی دەرگای پاسەوانیی دادگای پیاچوونەوە» سزای ساڵێک بەندکران و ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دادگای...

زیاتر

فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد، دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٤ی خاکەلێوە (٣ی ئاوریل) فەخرەدین ئیبراهیمی، کوڕی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١دا (١٧ی مارسی ٢٠٢٣) لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لە سێدارە درا، دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٩ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ورمێ دەستبەسەر کراوە. فەخرەدین ئیبراهیمی دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ئەم شارە کراوە. ئەم هاووڵاتییە ١٩...

زیاتر

لە ورمێ لانیکەم پێنج زیندانیی کورد لە سێدارە دران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ڕەشەمە (١٧ی مارس) سزای لەسێدارەدانی زیندانیی سیاسیی کورد مەحیەدین ئیبراهیمی و چوار بەندکراوی تۆمەتبار بە تاوانەکانی «مادە هۆشبەرەکان» بە ناوەکانی ياسين ڕەشيدی، جەهانبەخش ڕادلوویی، سەلیم (محەممەد) ئەیووبیان و فرووهەر (عەشی) عەباس‌نژاد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کراوە. ئەم پێنج زیندانییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمە (١٥ی ڕەشەمە) بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 19, 2020

مەحیەدین ئیبراهیمی بۆ دووەمین جار سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

بەگوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، "مەحیەدین ئیبراهیمی"، بەندکراوی سیاسیی کورد بۆ دووەمین جار بە سێدارە سزا درا و ئەو سزایە ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی بەفرانبار / ٠١.٠٨ لە بەندیخانەی ورمێ پێی ڕاگەیەندراوە. دانیشتنی دادگاییکردنی ئەو بەندکراوە نزیکەی چوار مانگ پێش ئێستا بە تۆمەتی "بەغی( شەری چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی)" لە لقی دوو دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەلی شەیخلو" بەڕێوەچووبوو. ئەو سزایە لە کاتێکدا...

زیاتر