منهت ڕهحمانی ئارشیڤ - KHRN
ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی نۆژین بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
رۆژی رابردوو مهنت رەحمانی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی کولتوری - کۆمەڵایەتی نۆژین بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ میلیۆن تمەنی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە رێکەوتی ٥ی پوشپەڕ/ 06.26 لە ئاوایی لون سادات لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەرکرا و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە. بە پێی هەواڵەکان، پێشتر لە 21ی خەرمانان/ 09.12 سیروان ئیبراهیمی...
زیاترئارام زەندی و سیروان ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کران
ئارام زەندی و سیروان ئیبراهیمی دوو چالاکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئارام زەندی چالاکی کرێکاری رۆژی هەینی رابردوو بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا. ئەو چالاکە کرێکارییە بۆ ماوەی ١١ رۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرابوو و پاشان بۆ بەندیخانە گواسترابوویەوە. هەروەها سیروان ئیبراهیمی ئەندامی کۆمەڵی کولتوری - کۆمەڵایەتی...
زیاترسێ ئەندامی ڕێكخراوی “نۆژین” هێشتا دهستبهرسهرن
"زارا محەممەدی"، "مینەت رەحمانی" و "سیروان ئیبڕاهیمی" سێ ئەندامی ڕێكخراوی کولتووری-کۆمەڵایەتی "نۆژین" هێشتا لە دەستبەسەری کاتی و لە ژێر گۆشاری لێپرسینەوە دان. لەم بارەوە سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری سنە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت، "زارا محەممەدی" بۆ وەرگرتنی درکاندنی زۆرەملی و ئەنجامدانی وتووێژی تەلەفزیۆنی لە ژێر گوشار و هەڕەشە دایە. ئەو چالاکوانە مەدەنییە، کە رۆژی ۵ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ/ 26.05.2019 لە لایەن هێزە...
زیاتر