مسته‌فا سه‌بزی ئارشیڤ - KHRN

ئه‌یلول 18, 2019

مستەفا سەبزی بۆ جارێکی دیکە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

مستەفا سەبزی، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بۆ جارێکی دیکە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی شوێنی نیشتەجێ بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە سیاسییە کە لە سەرەتای مانگی خەرمانانەوە/ مانگی هەشت، پاش بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە کۆتایی بە مانگرتنە ٣٢ رۆژەکەی هێنابوو، لە رۆژی رابردووەوە جارێکی دیکە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی...

زیاتر
ئاب 20, 2019

راپۆرتی تایبەت/ دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ

بەشیر پیرماوانە یەکێک لە پێنج زیندانی سیاسی و مەزھەبی کورد کە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە لە زیندانی ناوەندی ورمێ دەستی دابووە مانگرتن ئەمڕۆ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، بەڵام هێشتا چوار زیندانی دیکە هەروا لە مانگرتن بەردەوامن. بە پێی هەوالێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، رۆژی رابردوو بەرپرسانی زیندانی ورمێ بەشیر پیرماوانەیان بانگهێشتی نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکان کردووە و پێیانڕاگەیاندووە کە داواکارییەکانی جێبەجێ دەکرێت و...

زیاتر
ئاب 18, 2019

مستەفا سەبزی، زیندانی مانگرتووی كورد پاش ئەوەی لە هۆش چوو، رەوانەی نەخۆشخانە کرا

بیست و پێنج رۆژ بەسەر مانگرتنی مستەفا سەبزی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ تێپەڕی و پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە هۆش خۆی دەچێت لەلایەن هاوبەندییەکانییەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی زیندانەکە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو زیندانییە سیاسییەی کورد بە هۆی دابه‌زینی زه‌ختی خوێن لە هۆش دەچێت. ئەگەرچی پزیشکی نەخۆشخانەی زیندان، دۆخی تەندروستی مستەفا سەبزی مەترسیدار راگەیاندووە، بەڵام ئەو خۆی لە لێدانی سێرۆم...

زیاتر
ئاب 1, 2019

دوایین زانیاری لە سەر باروودۆخی حەوت مانگرتووی سیاسی و مەزهەبی كورد لە زیندانی ورمێ

باروودۆخی سڵامەتی حەوت زیندانی سیاسی و مەزهەبی کورد بە ناوەکانی رەحمی تورگۆت، بەشیر پیر ماوانە، قادر سەلیمی، مستەفا سەبزی، پەیمان میرزازادە، مەنسوور چووپانی و محەممەد پیشبین کە له ماوەی دوو حەوتووی رابردوو مانیان لە خواردن گرتووه‌ مەترسیدار راگەیەندرا. ئەو زیندانیانە بۆ شەرمەزار کردنی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی قەزایی و زیندان بۆ سرنج نەدان بە داوا رەوا و یاسایەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن، لەو ماوەیەشدا بەرپرسانی...

زیاتر
ته‌مموز 25, 2019

زیندانییەكی دیكه‌ سیاسی كورد لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت

"مستەفا سەبزی"، زیندانی سیاسی کورد و خەڵکی شاری ماکۆ کە خەریکی تێپەڕکردنی سزای ۱۵ ساڵ زیندانییەکەیەتی لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ڕەتکردنەوەی داوای ڕاگواستنی بۆ زیندانی شوێنی نیشتەجێبوونی بنه‌ماڵه‌ی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ بە پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی مانگرتنی مستەفا سەبزی ڕایگەیاند، "مستەفا سەبزی لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۲ بە تاوانی ئەندامبوون لە پاڕتێکی ئۆپۆزیسۆنی...

زیاتر