محەمەد ڕەشیدزادە ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 31, 2019

ڕاپۆرتێک سەبارەت بەو کۆڵبەرەی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوژرا

"محەمەد ڕەشیدزادە"، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "قەلەڕەشە"ی سەربە سەردەشت ڕۆژی ٦ی بەفرانبار / ١٢.٢٧ لە ناوچەی سنووریی "کانی سێو" درایە بەر دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی پاسەوانیی سەر سنوور و کوژرا. ئەو کۆڵبەرە ساڵی پار هاوسەرگیری کردبوو و سەرەتاکانی ئەمساڵ بوبووە باوکی منداڵێک. سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "محەمەد لەگەڵ پۆلێک کۆڵبەری دیکە بەرەو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێکەوتبوون، لە دووریی ١٠٠ مەتریی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 28, 2019

دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کوژران و برینداربوون

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٦ی بەفرانبار / ١٢.٢٧، هێزەکانی پاسەوانیی سنوور کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی "کانی سێو"ی سەردەشت پۆلێک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گولـلە. لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژیەدا کۆڵبەرێک بەناوی "محەمەد ڕەشیدزادە"، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەلەڕەشی" کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی "خزر بێنەوا" بەسەختی برینداربوو. هەروەها بەگوێرەی ئەو راپۆرتانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ژمارەیەک لە ئەسپەکانی ئەو کۆڵبەرانەش گولـلەیان...

زیاتر