محەمەد نەزەری ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 21, 2019

محەمەد نەزەر و عوسمان مستەفاپور پاش زیاتر لە نیوسەدە بەندکران لە بەندیخانەی ورمێ ئازادکران

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤ، چەند خولەکێک پێش ئێستا "محەمەد نەزەری" و "عوسمان مستەفاپور"، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد پاش پەسندبوونی داواکارییەکانیان بۆ لێبورین لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازادکران. محەمەد نەزەری ماوەی ٢٥ ساڵ و عوسمان مستەفاپور ماوەی ٢٨ ساڵیان لە بەندیخانەکانی ورمێ، تەبرێز، یەزد و رەجایی شەهری کەرەجدا تێپەڕکرد. محەمەد نەزەری لە ساڵی ١٣٧٣ / ١٩٩٤ و عوسمان مستەفاپور لە ساڵی ١٣٧٠ / ١٩٩١ بە تۆمەتی "ئەندامبوون...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 12, 2019

محەمەد نەزەری بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانە و پاشان بۆ بەندیخانە گەڕێنرایەوە

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی شەمە ١٨ی خەزەڵوەر/ ١١.٠٩ محەمەد نەزەری، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ورمێوە بە مەبەستی سکانی سێنۆگرافی بۆ نەخۆشخانەی "ئیمام خومەینی"ی ئەم شارە گوازرایەوە و پاش کۆتاییهاتنی پشکنینەکان بۆ بەندیخانە گەڕێنرایەوە. محەمەد نەزەری پێشتریش لە مانگی رەزبەری ئەمساڵدا بە هۆی ئەگەری هەبوونی تۆمۆرێک لە گەدەیدا دا بۆ نەخۆشخانە گوازرابووەوە و خرابووە ژێر چاودێری پزیشکییەوە. ئەو کات سەرەڕای نیگەرانییەکان سەبارەت بە...

زیاتر