مانگرتن لە خواردن ئارشیڤ - KHRN

 کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێدا درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە

کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، درێژەی بە مانگرتنەکەی داوە. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمەوە (٥ی مارس) بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم...

زیاتر

زیندانیی سیاسیی کورد کامران قاسمی دوای ڕاگەیاندنی مانگرتن ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ کرا

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ڕەشەمە (٥ی مارس) کامران قاسمی، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا سزای ٧ ساڵ و نیو بەندکران تێدەپەڕێنێت، بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاست ڕێگریکردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعاتدا بۆ پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و ئازادیی مەرجدار، مانی لە خواردن گرت. ئەم زیندانییە سیاسییە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنەکە و بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 17, 2024

دۆخی ناجێگیری محەممەد خودکام لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە زیندانی بۆکاندا

دۆخی تەندروستیی محەممەد خودکام، بەندکراوی خەڵکی بۆکان کە لە بیست و پێنجەمین ڕۆژی مانگرتندایە، زۆر خراپ و ناجێگیرە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو جار لەسەر خۆ چووە و لە قەرەنتینەی زیندانی بۆکانەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکەی ئەم زیندانە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوە کە لە ڕۆژی ٢ی بەفرانبارەوە (٢٣ی دیسامبەری ٢٠٢٣) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست دەرکردنی سزای قورسی بەندکران...

زیاتر

سێ هاووڵاتیی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیلامدا بە دوورینەوەی لێوەکانیان مانیان لە خواردن گرت

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی خەرمانان (٤ی سێپتامبر) سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی وەحید چاوەران، محەممەدحسەین حاسڵی و ناسر ڕەزایی ڕۆژێک دوای دەسپێکردنی مانگرتن لە خواردن لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلامدا، لێوەکانیان دوورییەوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە کە لە رۆژی ڕابردوو ١٢ی خەرمانانەوە (٣ی سێپتامبر) لەگەڵ دوکتور بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری دەڕەشاری ئیلام، وەک...

زیاتر

بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی پێنج هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ئیلام

پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سەراوڵەی ئیلام بە ناوەکانی نەوید محەممەدنژاد، مێهرداد قەیسەربەیگی، ئەیوب گەراوەند، یونس گەراوەند و شەهریار فەریادیان لە پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندان. ئەم پێنج هاووڵاتییە لە ڕۆژی یەکشەممە ١ی گەلاوێژەوە (٢٣ی جولای) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست بەردەوامبوونی دەستبەسەریی خۆیاندا لە دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە بەرپرسانی دەستبەسەرگەی ئیلام تا ئێستا هیچ ئاوڕێکیان لە...

زیاتر