مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوی سیاسی كورد ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 13, 2021

مانگرتنی سێ زیندانیی سیاسیی کورد لە ورمێ

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز سێ زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ بە ناوەکانی کەیهان موکەڕەم، نایب حاجیزادە و عەلی محەممەدی موقەدەم مانیان لە خواردن گرتووە. کەیهان مەکەڕەم بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر جێبەجێنەکردنی گەڵاڵەیاسای کەمکردنەوەی سزای بەندکردن لەسەر دۆسیەکەی خۆی، نایب حاجیزادە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر بێبەشکردنی لە خزمەتگوزاریی پزیشکیدا و عەلی محەممەدی موقەدەم بۆ داواکردنی...

زیاتر
ئایار 25, 2021

كامێران؛ باسام مورادی لە زیندان مانی له‌ خواردن گرت

باسام مورادی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه‌ حوكمه‌ پێنج ساڵه‌كه‌ی له‌ زیندانی كامێراندا تێپەر دەکات، به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین لە ئاست‌ بێبه‌شبوون له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و له‌به‌رچاونه‌گرتنی یاسای جیاكردنه‌وه‌ی تاوانباره‌كان، مانی له‌ خواردن گرت. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی وكوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٤ی جۆزه‌ردان (٢٥ی مه‌ی)، ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌رپرسانی زیندانی به‌ نامه‌یه‌ك ئاگادار كردۆته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌. ناوبراو هۆكاری مانگرتنه‌كه‌ی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 9, 2020

قۆچان؛ سەکینە پەروانە لە درێژەی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دوورییەوە

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی کورد کە دوای گوازرانەوە لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قۆچان لە ١٠ی گەڵاڕێزانەوە مانی لە خواردن گرتووە، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لێوەکانی دووریوەتەوە. هۆکاری مانگرتنی ئەم زیندانییە سیاسییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری دوورخستنەوەی بۆ زیندانی ئێسفەهان و هەروەها بەردەوامبوونی زەخت و گوشاری ڕێکخراوە ئەمنییەکان و بەرپرسانی زیندان، لەوانە ڕاگرتنی درێژماوە و ئەشکەنجەدانی لە نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیدا...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 4, 2020

ورمێ؛ مانگرتنی بێ‌سنووری عەلی محەممەدی‌موقەدەم لە زینداندا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤ی گەڵاڕێزان، زیندانیی سیاسیی کورد عەلی محەممەدی‌موقەدەم، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر نەگواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە، مانی لە خواردن گرت.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەر لقی ٢ی دادگای سەربازیی تاران لە دووتوێی نامەیەکدا کە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێی ناردووە، بە لەبەرچاوگرتنی نەخۆشیی شیزۆفرینیای عەلی محەممەدی‌موقەدەم داوای کردووە ناوبراو بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونپزیشکیی...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 1, 2020

قۆچان؛ سه‌كینه‌ په‌روانه‌ مانی له‌ خواردن گرت

دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بەسەر گواستنەوەی لەناکاوی سەکینە پەروانە و نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو، تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ گوێزراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی قۆچان له‌ پارێزگای خوراسانی ڕه‌زه‌وی و ئێستە له‌ ژووری تاكه‌كه‌سیدایه‌. به‌رپرسانی زیندان به‌ سه‌كینه‌یان وتووە له‌وانه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا دوور بخرێته‌وه‌ بۆ شارێكی دیكه‌ و ئه‌م به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی لە ئاست هەلومەرجی‌ ئێستەی‌...

زیاتر
ته‌مموز 26, 2020

ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین بارودۆخی سوهەیلا حیجاب لە بەندیخانەی قەرچەک

سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسی کە لە ٢٧ی پووشپەڕەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە نەگواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین و داوای کۆتاییهاتنی زەخت و گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەکان لەسەر بنەماڵەکەی و هەروەها گواستنەوەی زەینەب جەلالیان بۆ زیندانی خووی یان ئێڤین، مانی لە خواردن گرتووە، ئەمڕۆ دوابەدوای بەڵێنی بەرپرسی گشتیی بەندیخانەکانی پارێزگای تاران بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی قەرچەک بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی...

زیاتر
حوزه‌یران 24, 2020

قه‌رچه‌ك؛ درێژه‌ی مانگرتن له ‌خواردنی سێ ژنه‌ به‌ندكراوی سیاسیی كورد

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سێ زیندانی سیاسیی كوردی‌ به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك به‌ ناوه‌كانی سه‌كینه ‌په‌روانه‌، سوهه‌یلا حیجاب و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بەردەوامن له ‌مانگرتن له ‌خواردندان، ئه‌مه ‌له ‌حاڵێكدایه ‌كه ‌بارودۆخی ته‌ندروستیی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به ‌هۆی تووشبوونیەوە به ‌نه‌خۆشیی كۆرۆنا‌ و كۆخه‌ی زۆر و ئێشی سییه‌كانی، ناجێگیرە‌.سه‌كینه ‌په‌روانه ‌له ‌به‌ندی ٣ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك ڕاگیراوه و ‌لە ٥ی جۆزه‌ردانەوە (٢٥ی مەی ٢٠٢٠)، بە مەبەستی دەربڕینی...

زیاتر
ئازار 12, 2020

چەنگیز قەدەم خێر کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

"چەنگیز قەدەم خێر"، بەندکراوی سیاسیی کورد پاش سێ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە بەندیخانەی مەسجد سولەیمان بەهۆی خوێنبەربوونی گورچیلە و پاش بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانە و پزشكانی نەخۆشخانە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا. سەرچاوەیەکی نزیک بەو بەندکراوە سیاسییە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گوتی: "چەنگیز قەدەم خێر ڕۆژی شەممە لە چواەمین ڕۆژی مانگرتنیدا دیسانەوە تووشی خوێنبەربوونی گورچیلە بووە و براوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە". بەگوێڕەی ئەو...

زیاتر