لەسێدارەدانەکان ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 11, 2021

لە سنە زیندانییەک لە سێدارە درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی سەرماوەز حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی «سەیوان حسەینی» کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. سەیوان حسەینی، ٣٥ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «شیان»ی سنە، نزیکەی چوار ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرابوو.

زیاتر
تشرینی دووه‌م 4, 2021

هاووڵاتییەکی کورد لە زیندانی ڕەجاییشەهری کەرەج لەسێدارە درا

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی گەڵاڕێزان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مەنووچێهر (شەهاب) کازمیی وەرمەڵە لە زیندانی ڕەجاییشەهری کەرەج لەسێدارە دراوە. ئەم هاووڵاتییە ٣٣ ساڵەیەی خەڵکی هەرسینی کرماشان و دانیشتووی تاران، ساڵی ١٣٩٦ بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر و حوکمی ئێعدام (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر کرابوو. تەرمی ئەم زیندانییە ئەمڕۆ دوای گوازرانەوە بۆ شاری هەرسین لە لایەن بنەماڵەکەیەوە بە خاک...

زیاتر
ئه‌یلول 21, 2021

لە زەنجان زیندانییەک لە سێدارە درا

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ٣٠ی خەرمانان، زیندانییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی ڕاشد جەودەت ڕەبەت (جەودەتیان) لە زیندانی ناوەندیی زەنجان لە سێدارە دراوە. ئەم هاووڵاتییە کوردە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەر چووبوو. ناوبراو ٥٢ ساڵان، باوکی ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی «شەشماڵ»ی ورمێ بوو.

زیاتر

له‌ ورمێ سێ به‌ندكراو به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام گواسترانه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٠ی گه‌لاوێژ، لانیكه‌م سێ به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام به‌ ناوه‌كانی سپێهر به‌یگزاده‌، ئه‌سكه‌نده‌ر(فامیله‌كه‌ی نادیاره‌) و حه‌مزه‌ (فامیله‌كه‌ی نادیاره‌)، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان له‌ خه‌وتنگای ٤ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێوه‌ ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كران.  ئه‌م سێ به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌ گه‌ڵ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان سزای ئێعدامیان به‌ سه‌ردا سه‌پاوە.

زیاتر

ورمێ؛ گواستنه‌وه‌ی شه‌ش به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ کە سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ لانیكه‌م شه‌ش به‌ندكراو كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی ماده‌ سڕكه‌ركان سزای ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان له‌ بەنده‌كانی ٦و ٣ی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێوه‌ ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.  ناونیشانی ئەم به‌ندكراوانه‌ بریتییە له‌ ئیبراهیم نه‌سیرخا، موسته‌فا نه‌سیرخا، سادقی مه‌حی، ئه‌حه‌د نێعمه‌توه‌ند، میرسوڵتان ئەمیری و محه‌ممه‌دكه‌ریم محه‌ممه‌دپوور. به‌ریرسانی زیندان به ‌بنه‌ماڵه‌كانیانی ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ حوكمی ناوبراوان بەرەبەیانی سبە جێبه‌جێ...

زیاتر
ئاب 16, 2020

ورمێ؛ گواستنەوەی منداڵ-تاوانکارێکی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، منداڵ-تاوانکاری مەحکووم بە ئێعدام بە ناوی ئەرسەلان یاسینی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی لە بەندی ٩ی زیندانی ناوەندیی ورمێوە گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی. بەرپرسانی بەندیخانە بە بنەماڵەی ئەم بەندکراوەیان ڕاگەیاندووە ئەگەر نەتوانن ڕەزایەتی بنەماڵەی کوژراوەکە (ئەولیای دەم) وەربگرن، سبەینێ دەمەوبەیان حوکمەکە جێبەجێ دەکرێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم بەندکراوە، بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ئەرسەلان یاسینی،...

زیاتر

سنه‌؛ له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك و مەترسیی لەسێدارەدانی له‌ناكاوی زیندانییه‌كی‌تر

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك به ‌ناوی كه‌یوان ڕه‌زاقولی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست. له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه‌ جێبەجێکرا.كه‌یوان ڕه‌زاقولی، ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ڕێبه‌ندانی ١٣٩٤دا به ‌تۆمه‌تی كوشتنی یه‌كێك له ‌هاوڕێكانی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌ دادگادا سزای قه‌ساسی بۆ دەر کرا.تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان هه‌روه‌ها ئاگادار بۆته‌وه‌ کە به‌ندكراوێكی‌تر به ‌ناوی فایه‌ق...

زیاتر
ته‌مموز 27, 2020

دوو به‌ندكراو له‌ ورمێ له‌سێداره‌ دران

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، سزای لەسێداره‌دانی دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی عه‌لی عه‌بدی و ئه‌میرحسه‌ین قه‌هریانی، به‌تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست (قه‌تڵی عه‌مد)، له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ جێبه‌جێ كرا.ڕۆژی ڕابردوو ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ له‌به‌ندی ۱-۲ و به‌ندی لاوان بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابوونه‌وه‌.

زیاتر
ئازار 12, 2020

دوو تۆمەتبار بە “کوشتنی بەئەنقەست” لە بەندیخانەی ورمێ لەسێدارەدران

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٢ی ڕەشەمە / ٠٣.١٢، سزای سێدارە (قەساس)ی دوو بەندکراوی تۆمەتبار بە "کوشتنی بەئەنقەست" بەناوەکانی "حوسێن کەچنانلو" و "عەبدوڵلا محەمەدزادە" لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێکرا. حوسێن کەچنانلو تەمەن ٦٠ ساڵ و حەبدوڵلا محەمەدزادە تەمەن ٧٠ ساڵ ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێذارە لە بەندەکان ٣-٤ و ڕاوێژکارییەوە بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە. ئە دوو بەندکراوە پێشتر ڕۆژی ١٠ی ڕەشەمە / لەگەڵ "ئەمیر محەمەدپور"، بەندکراوێکی...

زیاتر