لەسێدارەدان ئارشیڤ - KHRN
زیندانیی مەزهەبیی کورد فەرهاد سەلیمی لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) فەرهاد سەلیمی، مامۆستای ئایینیی سوننەی کورد و زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. فەرهاد سەلیمی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا لە سێدارە دراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەلیمی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان (٢١ی ژانڤییە) دوای ئاگاداربوونەوە لە...
زیاترگواستنەوەی لانیکەم ١٠ بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزلحەساری کەرەج بە مەبەستی لەسێدارەدان
ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی گەڵاڕێزان (٧ی نۆڤامبەر) لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام لە بەندە جیاوازەکانی زیندانی قزلحەساری کەرەجەوە بە مەبەستی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم زیندانە کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە حسەین هەواسی، ڕەسوول تەیمووری و بەهمەن فەتحوڵڵاهی لەگەڵ ٧ بەندکراوی دیکەدا کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەیان بەردەست نەکەوتووە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون. حسەین...
زیاتر