له‌سێداره‌دان ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 13, 2020

كرماشان؛ به‌ندكراوێك لەسێدارە درا

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی پووشپه‌ڕ، سزای لەسێدارەدانی به‌ندكراوێك به ‌ناوی فه‌رزاد شوكری له‌ زیندانی دێزڵئاوای كرماشان جێبه‌جێ كرا. ئه‌م به‌ندكراوه‌ خه‌ڵكی گوندی "كل‌داوود"ی شاری سه‌رپێڵ‌زه‌هاوی پارێزگای كرماشان بوو و نزیكه‌ی ٤ ساڵ پێش به‌ تۆمه‌تی کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست، ده‌ستبه‌سه‌ر و و حوکمەی قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ دەرکرابوو.

زیاتر
ئه‌یلول 27, 2019

بەندكراوێکی ژن لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارەدرا

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بە ناوی لەیلا زەرئەفشان کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بە سێدارە سزادرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە ٢ی ڕەزبەر / 09.24 بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی گوازرابووەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەو زیندانە. چالاکێکی مەدەنی کە شەوی چوارشەممە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی هاوڵاتییان بەمەبەستی ڕاگریرانی جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە بەرامبەر...

زیاتر
ئه‌یلول 27, 2019

سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ ئیعدام کران

سێ بەندکراو کە بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە مادە سڕکەرەکان بەندکرابوون، رۆژی ۳ی خەرمانان/ 09.25 لە بەندیخانەی ورمێ ئیعدام کران. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی سێی خەرمانان، حوکمی سێ بەندکراو بە ناوەکانی رەئوف (ئازاد) ئازادیخواه، ئیبراهیم (شەمال) ئەحمەدی پور و سودین (شەهابەدین) محەمەدپور کە بۆ بەندی ۱۵غ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترابوونەوە، جێبەجێکرا. رەئوف ئازادیخواه و ئیبراهیم ئەحمەدی پور لە نزیک سێ...

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2019

سێ بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئیعدام بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترانەوە

بەرەبەیانی رۆژی سێی خەرمانان/ 09.25 سێ بەندکراو کە تۆمەتەکانی پەیوەست بە مادە سڕکەرەکان لێدراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئیعدام بۆ ژوورە تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواسترانەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رەئوف ئازادیخواه، شەهابەدین محەمەدپور و ئیبراهیم ئەحمەدی پور لە بەندی ١٥ی ئەم بەندیخانەیەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواستراوەتەوە. بنەماڵەی ئەم بەندکراوانە بۆ دوا دیدار بۆ بەندیخانە بانگ کراون و بە وتەی بەرپرسانی بەندیخانەکە حوکمی...

زیاتر
ته‌مموز 25, 2019

دوو ژن لە زیندانێ ورمێ لە سێدارە دران

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ۱ی مانگی گەلاوێژ "ئاڕاستە رەنجبەر" و "نازدار وەتەنخا" لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ لە سێدارە دران. بەگوێرەی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو دوو زیندانییە، رۆژی دووشەممە بۆ بەڕێوەچوونی بڕیاری لە سێدارەدانیان لە به‌شی ژنانەوە گواسترابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە بە هاتنی کەسوکاری کوژراوەکان حوکمی لە سێدارە دانییان بەڕێوە چوو. حەوتەی ڕابردوو تۆڕی مافی مرۆڤی...

زیاتر
ته‌مموز 17, 2019

سێ زیندانی لە میناب لە سێدارە دران؛ یەکێكیان له‌ كاتی گرتن مێرمنداڵ بووه‌

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە سێ زیندانی مەحکووم بە ئیعدام کە یەکییان کوڕێکی گەنجی تەمەن ۱۹ ساڵان بووە لە زیندانی میناب ئیعدام کران. سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت: "۲۳ی مانگی پووشپەڕ سێ زیندانی بە ناوەکانی "ئەمیر شادابی"، "عەلی کەریمی" و "محەممەد پەڕوایی" بۆ بەڕێوەچوونی سزای ئیعدام گواسترابووبوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و رۆژیک دواتر هەر سێ کەسیان لە سێدارە دران. دەوترێ ئەمیر شادابی، خەڵکی...

زیاتر
ته‌مموز 9, 2019

زیندانییەک لە زیندانی مەهاباد له‌سێداره‌ درا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٩: سەر لە بەیانی رۆژی ڕابڕدوو زیندانییەک بە تۆمه‌تی کوشتن به‌ ئه‌نقه‌ست  لە نێو حەوشی زیندان له‌ سێداره‌ درا. ناسنامەی ئەو زیندانییە وەیس عەلیپوور(شاماتییە)خەڵکی ئاوایی وەیس ئاغای ناوچەی شاماتە، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. ناوبراو چوار ساڵ پێش به‌ تۆمه‌تی كۆشتنی هاوریه‌كی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.

زیاتر