كۆشتنی كۆڵبهران ئارشیڤ - KHRN
کۆڵبەرێک بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران كوژرا
ئێوارهی رۆژی چوارشهممه،کاروانێک لە کۆڵبەران لە ناوچەی سنووری پیرانشار لە لایەن پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆ و لە ئاکامی ئەو تەقەیهدا کۆڵبەرێکی ۲۵ ساڵە بە نێوی فاخر عەبدوڵاهی كۆژرا. بە پێی زانیارییهکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هەروەها لە بهردهوامی تهقهكردنهكهدا زیاتر لە ۱۰ سەر ئەسبی کۆڵبەران کوژراون. شایانی باسە پێشتر لە ۸ی گەلاوێژ/ 30.07.2019 پاسەوانانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری...
زیاترهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵبەرێكیان کۆشت و سێ کەسی تریشییان بریندار کرد
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۵ی پووشپەڕ، کۆڵبەڕێکی خەڵکی سەردەشت بە ناو "مەنسوور گرژە" لە ناوچەی سنووریی ئەو شارە بە تەقەی پاسەوانانی سنووریی ئێران کۆژرا و ئیوارەی دووشەممەش لە جەرگەی تەقەی پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی سنووریی شاری شنۆ دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "غەریب عەزیززادە" و "سامان" بریندار بوونە. تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە کە نیوەڕۆی رۆژی شەممە ۱۵ی پووشپەڕ پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوروبەری...
زیاترکوژرانی دوو کۆڵبەر و کاسبکار لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا
تۆڕی مافهكانی مرۆفی کوردستان ٦ی پووشپەڕی ٢٧١٩: لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا لە ئاکامی تەقەی هێزهكانی پاسەوانانی سنووری بانە دوو کۆڵبەر و کاسبکارێکی کورد کوژراون. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی به دهست خراون، ئیوارەی ٢٢ی جۆزەردان لە ناوچەی "زەلی" شاری بانە کاسبکارێکی سەر سنوور بە نێوی "محەممەد حوسێنزادە" لە لایەن پاسەوانانی سنوورەوە تەقەی لێ دەکرێ و دەکوژرێ. هەر وەها رۆژی ٤ی پووشپهر هێزەکانی پاسگای "ناو بریتان"ی بانە بە...
زیاترسێ كۆڵبەر لەلایەن هێزەكانی ڕژێمی ئێران لەسەر سنور كوژراو برینداربوون
لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا ۳ كۆڵبەری كورد لە ناوچەكانی نەوسوود و ورمێ لە كاتی ڕۆیشتن بۆ سەر سنوور، بەبێ ئەوەی كە كەلوپەلی قاچاخیان پێ بێت لەلایەن هێزە نیزامییەكانی سەر سنوور تەقەیان لێ كراو كوژراو برینداربوونه. بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بە تۆری مافهكانی مرۆڤی كوردستان گەیشتووە، لە ڕۆژی شەممە ٨ی ڕەزبەر كۆڵبەرێك بە ناوی شەفیع محەممەد پوور خەڵكی سلیوانای ورمێ بەبێ ئەوەی ئاگادار بكرێتەوە، لەلایەن...
زیاتروردەکاری نوێ لەسەر چۆنێتی پێکران و کوژرانی عەزیم ئەحمەدی/ دوو کۆڵبەری تریش بە تەقەی هێزە سنوورپارێزەکانیی ئێران بریندار بوون
پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر کوژرانی کۆڵبەرێک بەناوی عەزیم ئەحمەدی لەسەر سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان، دەرکەوت کە ناوبراو باری قاچاخی پێ نەبووە و لە مەودای چەند مەترییەوە بەدەستی سەربازێکی پاسهوانی سنوورهوه تەقەی لێ کراوە. شایەتحاڵێک بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند ''عەزیم ئەحمەدی ڕۆژی ١١ی ڕەزبەر لە ناوچەی سۆفیجانی شۆشمێ کە سەر بە قەزای نەوسوودە لەلایەن سەربازێکی بنکەی سنوورڤانی شۆشمێوە کوژراوە. بەرئێوارەی...
زیاتر