كوشتنی كۆڵبه‌ران و كاسبكاران ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 7, 2019

بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو

رۆژی هەینی ۱۲ی رەزبەر/ 10.04 بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی پەیمان یوسفی لە نزیک گوندی بێتوش بەسەختی برینداربوو. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی پاراستنی سەرسنوور تەقەیان لەو هاوڵاتییە کوردە کردووە. دەگوترێت پەیمان یوسفی ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و خەڵکی گوندی دەرماناوێی سەردەشتە. لە سەرەتای مانگی رەزبەڕەوە بۆ ئێستا بەهۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لانیکەم کاسبکارێک کوژراوە و...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 3, 2019

لەئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی هێزە سەربازییەکاندا کاسبکارێک کوژرا و یەکی دیکە برینداربوو

کاسبکارێکی کورد بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت بە سەختی برینداربوو، هاوکات کاسبکارێکی دیکە لە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی سەر سنوور لە دەوروبەری ورمێ گیانی لە دەستدا.. ئەوە لە کاتێکدایە کە لەم دوواییانەدا کیومەرس شەیخی، فەرماندەی هێزەکانی سەر سنوور لە پارێزگای سنە لە دانیشتنێكی ڕەسمیدا ڕایگەیاندووە کە داخستنی سنوورەکان کێشەی ئابوری چارەسەر ناکات و دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان لەڕووی...

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2019

کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ بریندار بوو

بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە رۆژی ٣١ی خەرمانان/ 09,22، کۆڵبەرێک بە ناوی شەفیع ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی خانیک بریندار بوو. بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆکراونەتەوە، تەنیا لە مانگی خەرماناندا بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیە و ئێرانەوە لانیکەم پێنج کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ١١ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها کۆڵبەرێکیش بە هۆی رووداوی ئۆتۆمبێڵەوە لە کاتی پیشەی...

زیاتر
ئه‌یلول 23, 2019

لە ماوه‌ی حه‌وتوویه‌كدا/ کاسبکارێک کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون

لە ماوەی یه‌ك حه‌وتوودا بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت، پیرانشار، شنۆ و سەقز کاسبکارێک کوژرا و چواری دیکەش بریندار بوون.بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شەوی شەمەی رابردوو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنووری کێلەشینی شنۆ پۆلێک لە کاسبکارانی سەرسنوور دەدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و بەم هۆیەوە کاسبکارێکی گەنج بە ناوی رێبوار عومەرزادە گیانی لە دەستدا...

زیاتر
ئه‌یلول 22, 2019

کوژران و برینداربوونی دوو هاوڵاتی کورد بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران

هەفتەی رابردوو، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە بە هۆی ئەوەی گومانی هەڵگرتنی کاڵای نایاسایی لێدەکرا، کەوتە بەر تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران و بەم هۆیەوە بریندار بوو. هەروەها شوانێک لە ناوچەی سنووریی شاری خۆی بە دەستی هێزەکانی پاسه‌وانی سنووری كۆماری ئێسلامی ئێران کوژرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، ئێوارەی رۆژی سێ شەمە ٢٧یی خەرمانان/ 09.18 هێزە ئینتزامییەکان لە شەقامی مەلاوەیسی سنە ئوتۆمبێلی هاووڵاتییەک بە ناوی نیما ئەهوەن...

زیاتر
ئه‌یلول 18, 2019

کۆڵبەرێک لە سەردەشت بریندار بوو و یەکێکی دیکەش مەترسی کەم ئەندام بوونی لەسەرە

رۆژی رابردوو بەهۆی تەقەی سپای پاسدارانەوە کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو و کۆڵبەرێکی دیکەش کە هەفتەی پێشوو بریندار ببوو لە نەخۆشخانەی سەردەشتە و مەترسی کەم ئەندام بوونی لەسەرە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ڕابردوو، سپای پاسداران تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر دەکەن و بەم هۆیەشەوە مه‌حیه‌دین مام خدری بریندار دەبێت. دوا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، ئازاد نێعمه‌تی خەڵکی سەردەشت کە هەفتەی پێشوو فیشەکێکی سپای پاسداران...

زیاتر
ئه‌یلول 17, 2019

کۆڵبەرێکی کورد لە پیرانشار کوژرا

بەرەبەیانی رۆژی رابردوو لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار کۆڵبەرێکی کورد كوژرا.بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە بنکەی میلانی (پاسگای میلان) پیرانشار پۆلێک کۆڵبەریان  دایە بە دەستڕێژی گوللـه‌ و بەم هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئیدریس رەحیمی گیانی لە دەستدا.دەگوترێت، ئەم هێزانە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و لە ماوەیەکی نزيكەوە تەقەیان لەم پۆلە...

زیاتر
ئه‌یلول 11, 2019

بریندار بوونی چوار کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکان

لە ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا سێ کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و پیرانشار بریندار بوون. هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە بریندار بوو. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ١٧ی خەرمانان/ 09.08 هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیک ئاوایی بێتوش سەردەشت پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد دەدەنە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و لە...

زیاتر
ئاب 26, 2019

تەقەی هێزەکانی تورکیە و ئێران لە کۆڵبەران، کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە

بەرەبەیانی دوێنێ ٣ی خەرمانان ١٣٩٨ی هەتاوی/ 2019.08.25 بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرزاییەکانی نزیک ئاوایی سەرتەزێنی بانە، کۆڵبەرێک کوژرا و یەکی دیکەش لە ناوچە سنورییەکانی خۆی بریندار بوو. هەروەها رۆژی یەکی خەرمانان لە ناوچەی قەتوری خۆی بە هۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە کۆڵبەرێک بریندار بوو.بە پێی هەواڵێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، عەبدولسەلام ئەمینی خەڵکی ئاوایی نەنوری بانە لە...

زیاتر