كامێڕان ئارشیڤ - KHRN

حوسێن کەمانگەر دوایی شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵ بنەماڵەكه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی كرد

حوسێن کەمانگەر چالاکوانی کورد کە لە ١٥ی بەفرانباری ساڵی رابردوو لە ده‌سبه‌سه‌رگه‌ی ئیدارەی ئیتلاعات راگیراوە، رۆژی رابردوو توانی دوای شەس مانگ بێ هەواڵی له‌گه‌ڵ بنەماڵەكه‌ی پەیوەندییه‌کی تەلەفوونی هەبێت. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامیاران وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت « دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی حوسێن كه‌مانگه‌ر لە ۱۷ی بەفرانباری/06.02.2019 ساڵی ڕابردوو بووه‌، له‌و ماوه‌یه‌ به‌دواوه‌وه‌  بنەماڵەی هیچ ئاگاداریان لە باروودۆخی ئەو...

زیاتر

بەردەوامی دەسبەسەر كردنی چالاکوانانی کورد لە کامێران; دەسبەسەر کراوان بوون بە حەوت کەس

له‌ درێژه‌ی شەپۆلی نوێی دەسبەسەر كردنی هاووڵاتیان و چالاکوانانی کورد لە شاری کامێران، هاووڵاتێکی تر بە ناوی "محەممەد خاتری"دانیشتووی گوندی" شاهێنی"ی کامێران لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کامێران بە پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وت« دوێنێ نیوەڕۆ گروپێكی زۆر لە هێزە ئەمنییەتییه‌کان گوندی شاهینی گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و محەممەد خاتری کە لە باخی خۆی خەریکی...

زیاتر
ته‌مموز 30, 2019

سێ ئەندامی ڕێكخراوی “نۆژین” هێشتا ده‌ستبه‌رسه‌رن

"زارا محەممەدی"، "مینەت رەحمانی" و "سیروان ئیبڕاهیمی" سێ ئەندامی ڕێكخراوی کولتووری-کۆمەڵایەتی "نۆژین" هێشتا لە دەستبەسەری کاتی و لە ژێر گۆشاری لێپرسینەوە دان. لەم بارەوە سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری سنە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی وت، "زارا محەممەدی" بۆ وەرگرتنی درکاندنی زۆرەملی و ئەنجامدانی وتووێژی تەلەفزیۆنی لە ژێر گوشار و هەڕەشە دایە. ئەو چالاکوانە مەدەنییە، کە رۆژی ۵ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ/ 26.05.2019 لە لایەن هێزە...

زیاتر

چالاكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی کورد، “حوسێن کەمانگەر” مانی لە خواردن گرت

حوسێن کامەنگەر چالاکوانی سیاسی کورد کە بۆ ماوەی حەوت مانگە بە بێ دیاریکردنی چارەنووسی وی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان ڕاگیراوە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە ڕاگیرانی بێ ئەوەی چارەنووسی دۆسیه‌كه‌ی یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و هەروەها بەرامبەر بەو زەخت و گۆشارەی لە سەرە بۆ وەرگرتنی دانپێیانانی زۆرەملی دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە. سەرچاوەیێکی ئاگادار لە شاری کامیاران بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت، "لە...

زیاتر