كامڕان ده‌روێشی ئارشیڤ - KHRN

ئاب 20, 2019

راپۆرتی تایبەت/ دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی مانگرتوو لە زیندانی ورمێ

بەشیر پیرماوانە یەکێک لە پێنج زیندانی سیاسی و مەزھەبی کورد کە لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە لە زیندانی ناوەندی ورمێ دەستی دابووە مانگرتن ئەمڕۆ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، بەڵام هێشتا چوار زیندانی دیکە هەروا لە مانگرتن بەردەوامن. بە پێی هەوالێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، رۆژی رابردوو بەرپرسانی زیندانی ورمێ بەشیر پیرماوانەیان بانگهێشتی نووسینگەی جێبەجێکردنی سزاکان کردووە و پێیانڕاگەیاندووە کە داواکارییەکانی جێبەجێ دەکرێت و...

زیاتر
ئاب 17, 2019

کامڕان دەروێشی لە زیندانی ورمێ لێوی خۆی دوورییەوە و مانگرتنی لە خواردن راگەیاند

کامڕان دەروێشی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ مانگرتنی وشکی راگەیاند. ئەو زیندانییە سیاسییەی کورد لە رۆژی ٢٢ی گەلاوێژەوە لێوی خۆی دووریوەتەوە و داوا دەکات دەستبەجێ ئازاد بکرێ. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەی کامڕان دەروێشی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە بە تۆری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی راگەیاند: "ئەو زیندانییە سیاسییەی کورد رۆژی سێشەممە ۲۲ی گەلاوێژ (١٣ی تەباخی ٢٠١٩) نامەی مانگرتنی داوەتە بەرپرسانی زیندان و بە رەسمی مانگرتنی لە خواردن...

زیاتر