قادر محەمەد زادە ئارشیڤ - KHRN

تشرینی دووه‌م 25, 2019

قادر محەمەدزادە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێجشەممە ٣٠ خەزەڵوەر / ١١.٢١ "قادر محەمەدزادە"، بەنکراوی سیاسیی کورد پاش بەڵێنی بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندیی یەزد بۆ بەدوواداچوون بۆ داواکارییەکانی پاش مانگێک و ٩ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنی لە خواردن هێنا. قادر محەمەدزادە لە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٣٩٨ / ٢٠١٩.١٠.١٦ پاش ئەوەی پێی ڕاگەیەندرا کە سزای ٧ ساڵ بەندکرانی دۆسییە تازەکەی جێبەجێ دەکرێت دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن. ئەو بەندکراوە سیاسییە...

زیاتر

قادر محەمەدزادە – بەندیخانەی ناوەندیی یەزد

قادر محەمەدزادە

هاوڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان

دەستبەسەرکران: ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٨٤ / ٢٠٠٦.٠١.١٩

سزا: ١٨ ساڵ بەندکران

ڕەوش: بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد

زیاتر
تشرینی دووه‌م 6, 2019

مانگرتنی قادر محەمەد زادە لە بەندیخانەی یەزد بەردەوامە/ دۆخی تەندروستیی ناجێگیر راگەیەنرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، قادر محەمەدزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە رۆژی 24ی رەزبەرەوە/ 10.16 دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندرەستییەوە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی یەزدەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەم بەندیخانەیە گوازراوەتەوە و لەوێش رێگەی نەداوە سێرۆمی (کانۆلا) بۆ دانێن و پاشان هەر بەو دۆخە نالەبارەوە بۆ بەندی گشتی بەڕێکراوە.  بە پێی زانیاریی سەرچاوەکانی "تۆڕ"، دۆخی جەستەیی ئەم بەندکراوە سیاسییە ناجێگیرە و...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 2, 2019

دوایین زانیارییەکان سەبارەت بە مانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، یەزد و سەقز

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ١٠.٣١ "حەسەن رەستگاری مەجد" بەندکراوی سیاسیی کورد پاش بەڵێنی ئەرێنی جێگری داواکاری گشتیی ورمێ و پاش ٣٩ رۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە. هەروەها "قادر محەمەدزادە" و "ئیقبال زارعی" دوو بەندکراوی سیاسیی کوردی دیکە مانگرتنەکەیان لە بەندیخانەکانی یەزد و سەقزدا هەروا بەردەوامە. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە رۆژی پێنج شەمەی رابردوو، قادر محەمەد زادە لە شازدەهەمین رۆژی مانگرتنەکەیدا بە فەرمانی بەرپرسی بەندیخانەی یەزد بۆ...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 28, 2019

مانگرتنی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێراندا بەردەوامە

مانگرتنی حەسەن رەستگاری مەجد، قادر محەمەد زادە و ئیقبال زارعی، سێ بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی ورمێ، یەزد و سەقزدا بەردەوامە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئیقبال زارعی، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی سەقز لە رۆژی چوارشەمەوە (24ی رەزبەر/ 10.16) بە هۆی ئەوەیکە فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە رێگە نادات بە مەرج ئازاد بکرێ، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاری ئازادکردنەكەی بە مەرج، پێشتر...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 17, 2019

قادر محەمەد زادە لە بەندیخانەی یەزد دەستی دایە مانگرتن لە خواردن

قادر محەمەد زادە بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە جێبەجێکرانی سزای حەوت ساڵ بەندکران دەستی دایە مانگرتن لە خواردن. دەگوترێت جێبەجێکردنی ئەو سزایە لە کاتێکدایە کە پێشتر لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشابووەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی گوت: "سزای حەوت ساڵ بەندکرانی قادر محەمەدزادە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی بە ئەنقەست پێشتر لەلایەن دیوانی باڵاوە پشتڕاست نەکرابوویەوە، بەڵام ئەو سزایە لە ئێستادا...

زیاتر