فەرهاد سەلیمی ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 23, 2024

زیندانیی مەزهەبیی کورد فەرهاد سەلیمی لە سێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) فەرهاد سەلیمی، مامۆستای ئایینیی سوننەی کورد و زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام، دوای ١٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی قزلحەساری کەرەج لە سێدارە درا. فەرهاد سەلیمی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و بەبێ ڕەچاوکردنی مافی دوادیدار لەگەڵ بنەماڵەدا لە سێدارە دراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بنەماڵەی سەلیمی ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان (٢١ی ژانڤییە) دوای ئاگاداربوونەوە لە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 11, 2024

بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی چوار زیندانیی مەزهەبیی مەحکووم بە ئێعدام

فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، کامران شێخە و خەسرەو بەشارەت، پێنج زیندانیی مەزهەبیی کورد، لە ڕۆژی ١٣ی بەفرانبارەوە (٣ی ژانڤییە) وەک ناڕەزایەتییەک لە ئاست لەسێدارەدانی داوود عەبدوڵڵاهی و مەترسیی لەسێدارەدانی خۆیاندا مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم بەندکراوانە لەگەڵ لانیکەم ١٠ بەندکراوی مەزهەبیی دیکەدا لە ژوورێکی بچووکی بەندی ئەمنی بەشی ٣ی زیندانی قزلحەساری کەرەج لە دۆخی ئیزۆلەدا و بەبێ پێداویستییە سەرەتاییەکان ڕاگیراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە...

زیاتر
ئه‌یلول 14, 2020

تاران؛ ڕەتکردنەوەی داوای سەرلەنوێ داگاییکردنەوەی حه‌وت به‌ندكراوی مەزهەبی مه‌حكوم به‌ ئێعدام له ‌لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه

لقی ٣٨ی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ داگاییکردنەوەی حه‌وت به‌ندكراوی کوردی مەزهەبی مەحکووم بە ئێعدامی به‌ ناوه‌كانی «ئەنوه‌ر خزری»، «کامران شێخه»، «خۆسرو به‌شاره‌ت»، «داوود عه‌بدوڵڵاهی»، «فه‌رهاد سه‌لیمی»، «قاسم ئابەستە» و «ئه‌یوب که‌ریمی» ڕەت کردەوە، ئەمەش بۆتە هۆی قووڵبوونەوەی نیگەرانییەکان بەرانبەر بە ئەگەری لەسێدارەدانی خێرای ئەم بەندکراوانە.سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییانە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان لقی ٣٨ی دیوانی...

زیاتر