فەرهاد خوسرەوەی ئارشیڤ - KHRN

كانونی یه‌كه‌م 21, 2019

تەرمی کۆڵبەرە مێرمنداڵەکە دۆزرایەوە و لە مەراسیمی بەخاکسپاردنیدا خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێووەچوو

ئەمڕۆ ٢٩ی سەرماوەز / ١٢.٢٠، تەرمی "فەرهاد خوسرەوی"، کۆڵبەری تەمەن ١٤ ساڵ کە لە شەوی ٢٥ی سەرماوەز / ١٢.١٦ ەوە بێ سەروشوێن بوبوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە تەتەی هەورامانەوە دۆزرایەوە. هەزاران هاوڵاتی لەگەڵ بردنەوەی تەرمی ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە بۆ گوندی "نێ"، شوێنی لەدایکبوونی بە بەرزکردنەوەی "نان" ڕێپێوانیان کرد و یادی ئەو کەسانەیان بەرز ڕاگرت کە لە ڕێگەی "نان"دا گیانیان بەخت دەکەن. لە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەشیدا هەزاران هاوڵاتی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 19, 2019

کۆڵبەرە مێرمنداڵەکەی لە کەلی تەتەی هەورامان هەروا بێ سەروشوێنە؛ هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بە سەدان هاوڵاتی لە کەلی "تەتە"ی هەورامان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی "فەرهاد خوسرەوی"، کۆڵبەری تەمەن ١٤ ساڵ کە لە شەوی ٢٥ی سەرماوەز / ١٢.١٦ ەوە لە بەفر و بۆراندا ماوەتەوە و بێ سەروشوێنە. بەهۆی بەفرێکی زۆر کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەو ناوچەیە باریوە، ئەو هەوڵانە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجام. ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەز / ١٢.١٦، فەرهاد خوسرەوی لەگەڵ "ئازاد خوسرەوی"ی...

زیاتر