فەرزانە جەلالی ئارشیڤ - KHRN

شوبات 1, 2021

ئیستانبول؛ فه‌رزانه‌ جه‌لالی، ژنه‌ چالاكوان و په‌ناخوازی کورد له‌ دادگای توركیا موحاکەمە كرا

فه‌رزانه‌ جه‌لالی، ژنە چالاكوانی كورد کە دوای چوونەده‌ره‌وه‌ له‌ ئێران له‌ دوو ساڵ و نیوی ڕابردوودا لە توركیا ده‌ژی و له‌ مانگێك له‌مەوپێشه‌وه‌‌ وه‌كوو په‌ناخوازێک لەم وڵاتە دانیشتووە، ڕۆژی ١٠ی ڕێبه‌ندان لەبەر چالاكییەکانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ئامادەی بەردەم‌ دادگای ئاناتۆلیی ئیستانبول (İstanbul Anadolu Adliyesi) بووە و موحاکەمە كراوە.  دوترێ ئەم پەناخوازە کوردە لەبەر «بڵاوکردنەوەی دووبارەی هەندێ بابەت لە بەرژەوەندیی حیزبە کوردییەکان و دژی دەوڵەتی تورکیا...

زیاتر
ئاب 29, 2020

ئێستانبول؛ کۆنسوولخانەی ئێران دەستی بەسەر پاسپۆرتی فەرزانە جەلالیی ژنەچالاکی کورددا گرت

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستانبول دەستی بەسەر پاسپۆرتی فەرزانە جەلالیدا گرت. فەرزانە جەلالی ژنەچالاکی کوردە و ئێستە نیشتەجێی یەکێک لە شارەکانی تورکیایە.فەرزانە جەلالی سەبارەت بەم ڕووداوە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستانی وت: «ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ بۆ تازەکردنەوەی پاسپۆرتەکەم سەردانی کۆنسوولخانەی ئێرانم لە ئێستانبول کرد، دوای ئەوەی بەڵگەکانم پێ دان، پیاوێک کە دەیوت خەڵکی نەغەدەم و بە زمانی...

زیاتر
شوبات 5, 2020

فەرزانە جەلالی بە ساڵێک بەندکردن سزادرا

"فەرزانە جەلالی"، چالاکوانی مەدەنیی کورد بە تۆمەتی "بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" لەلایەن لقی دوو دادگای شۆڕشی کرماشانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "شاهرۆخ مورادی" بە ساڵێک بەندکردن سزادرا. دانیشتنی دادگای ئەو چالاکوانە مەدەنییە ڕۆژی ٢٤ی مانگی خەزەڵوەر / ٢٠١٩.١١.١٥ بەڕێوەچووبوو و سزاکەشی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە. ئەو چالاکوانە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی: "لەلایەن لقی دووی دادگای...

زیاتر