فەردین مورادی ئارشیڤ - KHRN

پێنج چالاکوانی مەدەنی بە دانانی بارمتە ئازادکران

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج چالاکوانی مەدەنی بە ناوەکانی "سابیر قادری"، "فەردین مورادی"، "گۆران یوسفی"، "مادێح ئەحمەدی" و "ئەکبەر گوێڵی" بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازادکران. بەگوێڕەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، سابیر قادری و فەردین مورادی ڕۆژی ڕابردوو ١٢ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٢، مادح ئەحمەدی ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەمە / ٠٢.٢٩ و گۆران یوسفی و ئەکبەر گوێڵیش...

زیاتر
كانونی دووه‌م 24, 2020

فەردین مورادی، چالاکوانی مەدەنیی کورد لە سنە دەستبەسەرکرا

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە شەوی چوارشەممە ٢ی ڕێبەندان / ٠١.٢٢، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی "فەردین مورادی"، چالاکوانی مدەنی کوردی خەڵکی سنە و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکوانە مەدەنییە کوردە لەبەر دەستدا نییە. فەردین مورادی پێشتر لە مانگی ڕەزبەری ١٣٨٥دا / ٢٠٠٦.١٠ لەلایەن هێزە...

زیاتر