عوسمان دڵ ئەنگیز ئارشیڤ - KHRN

بڕیاری دەستبەسەربوونی عوسمان دڵ ئەنگیز بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرەڕای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر دەستبەسەربوونی "عوسمان دڵ ئەنگیز"، هاوڵاتی کوردی دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بە بنەماڵەکەیەوە نەبووە و ڕێگەی پێنەدراوە چاوی پێیان بکەوێت و بڕیاری دەستبەسەربوونەکەشی بۆ ماوەی مانگێک درێژکراوەتەوە. سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەو بارەیەوە بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوا و گوتی: "بنەماڵەی دڵ ئەنگیز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەردانی دادگای مەریوانیان کردووە و بەدواداچوونیان...

زیاتر
كانونی دووه‌م 31, 2020

عوسمان دڵ ئەنگیز، هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی رۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی ڕێبەندنان / ٠١.٣٠، "عوسمان دڵ ئەنگیز"، هاوڵاتیی کوردی دانیشتووی مەریوان پاش بانگ کران بۆدەزگای هەواڵگری (ستاد خبری)ی ئەو شارە، سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییەی کردووە و دەستبەسەرکراوە. بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عوسمان دڵ ئەنگیز خەڵکی گوندی "گوێزەکوێرە"ی مەریوانە و دیارنییە پاش دەستبەسەرکرانی بۆ کوێ گواستراوەتەوە. تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو...

زیاتر