عه‌لی سه‌عیدی ئارشیڤ - KHRN

عەلی سەعیدی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

عەلی سەعیدی هاووڵاتی کوردی خەڵکی ورمێ کە لە رۆژی ٢٠ی گەلاوێژەوە/ ٢٠١٩.٠٨.١١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ورمێوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانە ئازاد کرا. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی ١٧ی خەرمانان/ ٢٠١٩.٠٩.٠٨ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانە ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە رۆژی ٢٠ی گەلاوێژ لە گۆندی حوسنیەی ناوچەی سۆما و برادۆست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوو و...

زیاتر

عەلی سەعیدی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترایەوە

عەلی سەعیدی هاووڵاتی کورد پاش دوو هەفتە لێپێچینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گواسترایەوە. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی ئاوایی حوسەینیەی ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، رۆژی ٢٠ گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی/ ٢٠١٩.٠٨.١١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش دوو هەفتە لێپێچینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی هەمان شار گواسترایەوە. تۆمەتی ئەم هاووڵاتییە کوردە...

زیاتر