شنۆ ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 24, 2024

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی لە دەروازەی شاری شنۆدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ڕابردوو ٣ی ڕێبەندان (٢٣ی ژانڤییە) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «کانی ڕەش»ی شنۆ، کاتێک کە دەیانویست بۆ شوێنی کارەکەیان لە دەروازەی چوونەژوورەوەی ئەم شارەدا...

زیاتر
كانونی دووه‌م 9, 2024

دەستبەسەرکردنی شەش هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت و مەهاباد

شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی، جبرەییل ئەحمەدپوور، مەنسوور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی، شۆڕش ئەبووبەکری و سیامەند مینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، سەردەشت و مەهاباد دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانڤییە) هێزە ئەمنییەکان لە شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی ئاسۆ محەممەدی،...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 31, 2023

شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کران

شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی خۆشناو عەینی، پیرۆت تابناک، موحسین عەزیزی، یەعقووب مەحموودی ئازەر، بەهمەن مەحموودی ئازەر و یووسف ڕەحمانی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کران. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دیسامبەر) خۆشناو عەینی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ بەندکران ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کراوە. هەروەها ڕۆژی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 3, 2023

بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی ژمارەیەک هونەرمەندی کورد دوابەدوای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی تاهیر خەلیلی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوابەدوای کۆچی دوایی تاهیر خەلیلی، هونەرمەند و چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی بۆکان لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە هونەرمەندانی کورد لە باخێکدا لە شاری سەردەشت بە وتنەوەی سروودێکی شۆڕشگێڕانەی ئەم هونەرمەندە ڕێوڕەسمێکیان بۆ یادکردنەوەی بەڕێوە برد. دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ئەم ڕێوڕەسمە، دامودەزگا ئەمنییەکانی شارەکانی شنۆ و سەردەشت هونەرمەندانی بەشداربوو لەو ڕێوڕەسمەیان بانگهێشت کرد و بۆ چەند کاتژمێرێک دەستبەسەریان کردن. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردەشتەوە...

زیاتر

بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کامێران، پیرانشار، شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی کوشتنی حکومەتیی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی موبین دەهار، سەمەد شابۆیی، ئەمیر سەیدی، ئەفشین ساعیدی و موعین شەریفیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ، مەهاباد، کامێران و پیرانشار دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ (٢٢ی ئاگۆست) لاوێکی...

زیاتر

بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکان و هاووڵاتیانی کورد لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا، ٥ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حسەین مەحموودپوور، حەمزه قانعی، عومەر حسەینزاده، هێدی عەبدولبەخت و نەجمەدین عیسازاده لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ی گەلاوێژ (١٧ی ئاگۆست) ٢ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێدی عەبدولبەخت،...

زیاتر

دەستبەسەرکردنی لانیکەم شەش هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و مەهاباد

شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هیوا شەباهەنگ، ئەیوب میرازیی، شیروان خزری، هیدایەت خەسته، شێرکۆ نەسیری و ئەشکان ڕەسوولی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ی گەلاوێژ (١٦ی ئاگۆست) هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی هاوکات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ٣ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «گۆگتەپە»ی مەهاباد بە ناوەکانی هیدایەت خەسته، شێرکۆ نەسیری...

زیاتر
ته‌مموز 19, 2023

موحسین شابۆیی، منداڵی ١٤ ساڵان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢٣ی پووشپەڕ (١٤ی جولای) منداڵێکی ١٤ ساڵانی خەڵکی گوندی «شاوانە»ی شنۆ بە ناوی موحسین شابۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. موحسین شابۆیی برازای سیامەند شابۆیی لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕ (١١ی جولای) لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان بە دەستی ڕاسپێردراوانی کۆماری ئیسلامی...

زیاتر