شاهۆ خزری ئارشیڤ - KHRN

تشرینی یه‌كه‌م 28, 2022

کوژرانی لانیکەم سێ کەس لە لایەن هێزە سەربازی-ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی گەڵاڕێزان (٢٧ی ئۆکتۆبر) دوابەدوای بەشداریکردنی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئیسماعیل مەولوودی، هاووڵاتیی ٣٥ ساڵانی خەڵکی مەهاباد کە شەوی پێشووتری بە تەقەی هێزە سەربازی-ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی چلەی ژینا ئەمینی لەم شارەدا کوژرابوو، شاری مەهاباد بووە مەیدانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی جەماوەری. لەم خۆپیشاندانانەدا کە بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە چوو و زۆربەی شوێنەکانی ئەم شارە، بەتایبەت بەردەم ناوەند و بینا حکوومییەکانی گرتبۆوە، هێزەکانی پۆلیس...

زیاتر

چوار چالاکوانی مەدەنیی کورد گواسترانەوە بۆ بەندیخانەیه بۆکان

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی وردستان زانیویەتی کە "هومەن فەیزی"، "شاهۆ خزری" و "سمکۆ مەعروفی"، سێ چالاکوانی مەدەنیی کورد ڕۆژی ڕابردوو و "ژاکا ئیسماعیل پور" چالاکوانێکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕیبەندان / ٠١.٢٩ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانیان بۆ بەندیخانەی شاری بۆکان گواسترانەوە. هەر یەک لە ژاکا ئیسماعیل پوور، هومەن فەیزی، شاهۆ خزری و سمکۆ مەعروفی پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزادانی بۆکانەوە بە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 6, 2020

سێ چالاکوانی مەدەنیی کورد لە بۆکان بە بەندکران سزادران

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دانیشتنی دادگای سێ چالاکوانی مەدەنی کورد بە ناوەکانی "ژاکا ئیسماعیل پور"، "هومەن فەیزی" و "شاهۆ خزری" ڕۆژی ١ی بەفرانبار / ١٢.٢٢ لە لقی ١٠١ی دادگای بۆکان بەڕێوەچووە و بە تۆمەتی "بشێوی لەڕێگەی بەشداربوون لە خۆپیشاندانی نایاساییدا" بە بەندکران سزادراون. بەپێی ئەو سزایانە کە ڕۆژی ٥ی بەفرانبار / ١٢.٢٦ بەم چالاکوانە کوردانە ڕاگەیەندراوە، ژاکا ئیسماعیل پور بە ٣ مانگ، هومەن فەیزی بە...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 10, 2019

سێ چالاکوانی کورد بە بارمتە ئازاد کران و یەکێکی دیکەش هەروا دەستبەسەرە

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، هەر سێ چالاکوانی کورد "ژاکا ئیسماعیل پور"، "سمکۆ مەعروفی" و "هومەن فەیزی" کە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی بۆکان دژ بە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا (رۆژئاوا) دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران. هەروەها "شاهۆ خزری" چالاکوانێکی دیکەی کورد کە وێڕای ئەو سێ کەسە دەستبەسەر کرابوو، هەروا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێ...

زیاتر