شاهۆ ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 16, 2023

بەردەوامبوونی میلیتاریزەکردن و تێکدانی ناوچەی پارێزراوی کوێستانی کۆساڵان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

مانۆڕی سەربازیی «موحەڕەم»ی قەرارگای شەهرامفەر و سوپای بەیتولموقەدەس لە پێنجەم ڕۆژدا لە ناوچەی ژینگەپارێزراوی کوێستانی کۆساڵانی شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان بەردەوامە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپبارانی ئەم ناوچەیە دەستی پێ کردووەتەوە. هاوکات بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، درۆنەکانی سوپای پاسداران لە نزیک شاری کامێران بەسەر کوێستانی شاهۆدا دەسووڕێنەوە. چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کۆساڵان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا ڕایانگەیاند کە سوپای...

زیاتر
حوزه‌یران 14, 2023

بەردەوامبوونی تۆپبارانکردنی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

سوپای پاسداران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بیانووی مانۆڕی سەربازییەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی شارەکانی کامێران، سەوڵاوا و مەریوانی پارێزگای کوردستان، ئەم ناوچانەی بە قورسی میلیتاریزە کردووە و هاوکات لەگەڵ تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵاندا، ڕۆژی ڕابردوو بۆ ماوەی دوو کاتژمێر چیای «قەلەبەرد»ی مەریوانیش لە لایەن سوپاوە تۆپباران کراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازیی سوپای پاسداران کە بە تۆپ و کاتیوشا...

زیاتر
حوزه‌یران 13, 2023

تۆپبارانکردنی چیای کۆساڵانی سەوڵاوا و ڕەوانەکردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم ناوچەیە

چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کوێستانی «کۆساڵان»ی  شاری سەوڵاوای پارێزگای کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا باس لە تۆپبارانکردن و هەناردنی هێزەکانی سوپا بۆ ئەم کوێستانە دەکەن. بە وتەی ئەم شایەتحاڵانە، هێزەکانی سوپای پاسداران سەرلەبەیانیی ڕۆژی ٢٢ی جۆزەردان (١٢ی ژوەن) بەشێک لە چیای کۆساڵانیان لە بەرزاییەکانی گوندی «ڕەزاو» تۆپباران کردووە و نیوەڕۆیش کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای پاسداران بە چەندین شۆفڵەوە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە...

زیاتر
نیسان 6, 2021

سه‌وڵاوا؛ تۆپبارانكردنی كێوی شاهۆ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ کە ڕۆژی دووشه‌ممه‌١٦ی خاكه‌لێوه‌(٥ی ئاوریل)، كاروانێكی سەربازیی پڕچه‌كوچۆڵی قورسی سپای پاسدارانی سه‌وڵاوا دوای جێگیربوون له ‌ده‌وروبه‌ری گوندی كانی حوسێن به‌گ، ده‌ستیان داوه‌ته تۆپبارانكردنی به‌رزاییه‌كانی كێوی شاهۆ له‌نزیكی گوندەکانی دێوه‌زناو و ده‌ڵه‌مه‌رز.  ئه‌م تۆپبارانه‌كه‌به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوەختی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ڕووی داوه‌، چەندین كاتژمێر بەردەوام بووه‌و خه‌سارێکی بەرچاوی ‌به‌و ناوچه پارێزراوە گەیاندووە.‌ له‌ساڵی ١٣٨٧ (٢٠٠٨)ەوە تا ئێستا هێزەکانی سپای پاسداران به‌مه‌به‌ستی ڕووبەڕووبوونەوەی حیزبه ‌ئۆپۆزیسیۆنه‌...

زیاتر
ئه‌یلول 29, 2019

کرماشان؛ بەدووای بەڕێوەچوونی مانۆری موحەرەم ئاگر لە چیای شاهۆ کەوتەوە

ڕۆژی ٤ی ڕەزبەر / 9.26، بڕیارگەی نەجەفی ئەشرەفی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەرزاییەکانی چیای شاهۆ و ناوچەی هەورامانی پارێزگای کرماشاندا هەستا بە ئەنجامدانی مانۆری سەربازیی موحەرەم. لەو مانۆرەدا تۆپخانە و هێلیکۆپتێرە جەنگییەکانی سپای پاسداران چیای شاهۆیان دایە بەر تۆپباران و لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی بەرفراوانی ئەو ناوچانە لە ئاگردا سووتان.ئەو مانۆرە سەربازییە لە کاتێکدا بەڕێوەچووە کە ژینگەپارێزانی کورد پێشتر سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەو مانۆرە...

زیاتر
ئه‌یلول 25, 2019

هۆشداریی چالاکانی ژینگە سەبارەت بە لێکەوتەکانی مانۆڕی سپا لە شاهۆ و کۆساڵان

لە رۆژانی رابردوودا سپای پاسداران بە بیانوی بەڕێوەبردنی مانۆری سەربازی دەستی کردووە بە گواستنەوەی چەک و چۆڵی سوک و قورس لە شاری کرماشانەوە بەرەو شارەکانی روانسەر، کامێران، سەوڵاوا و مەریوان. ئەمەش نیگەرانی چالاکانی بواری ژینگەی لێکەوتۆتەوە و هۆشداریشیان داوە کە کوێستانەکانی شاهۆ و کۆساڵان بە ناوچەی تایبەت و پارێزراو ناسراون و هەر جۆرە مانۆڕێکی سەربازی لەم ناوچانە نایاساییە. یەکێک لە چالاکانی ژینگە لە وتووێژێکدا بە...

زیاتر
ته‌مموز 8, 2019

ملیتاریزەکردنی شارەکانی کامیاران، مەریوان و سەرئاوا درێژەی هەیە

ملیتاریزەکردنی شاره‌كانی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ڕوو لە زیادبوونە و درێژەی هەیە. سپای پاسداران هێزێکی زۆری لە گوندەکانی دەوربەری شاری مەریوان و هەروە تر بەرزاییەکانی ناوچە پارێزراوە سنوورییەکانی شاخەکانی "کۆساڵان" و "شاهۆ"، هەڵکەوتوو لە شارەکانی سەروئاوا، پاوە و کامیاران، جێگر کردووە. یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند، "لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەوساڵ تاکوو ئێستا سپای پاسداران...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 7, 2018

کوردستان کراوەتە بنکەی سەربازی

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سپای پاسداران بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئێتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناردنی کاروانگەلی سەربازی پێکهاتوو لە پارێزگاکانی دەورووبەری سنە، کوردستانیان کردووە بە بنکەی سەربازی. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پاش ئەوەی ٢١ی خەرمانان مانگرتنی گشتیی کاسبکاران و بازاڕییەکانی شارە کوردییەکان دژ بە لەسێدارەدانی چوار گیراوی سیاسیی کورد و هێرشی مووشەکی سپا بۆ بنکەی حدک و حدکا لە باشووری کوردستان...

زیاتر