شارام کازمیان ئارشیڤ - KHRN

نیسان 4, 2021

ورمێ؛ شارام كازمیان مۆڵه‌تی كاتیی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌زیندانی پێ درا

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌١٥ی خاكه‌لێوه‌(٤ی ئاوریل) شارام كازمیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، دوای ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبه‌ندیی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ، به‌دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی مۆڵه‌تی كاتیی هاتنه‌ده‌روه ‌یان مورەخەسیی پێ دراوە. ناوبراو له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی به‌فرانباری ١٣٩٨ (٦ی ژانویه‌ی ٢٠٢٠)، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێوه‌ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٢٧ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره‌ كرابوو. ئەم چالاکە...

زیاتر
كانونی دووه‌م 7, 2021

ورمێ؛ سێ هاووڵاتیی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندان کران

سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سەفەر نووری، فەرهاد نووری و شارام کازمیان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کران. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار شارام کازمیان، چالاکوانی مەدەنیی کورد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٣ ساڵ زیندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی زیندانی ئەم شارە کرا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٨دا لە لایەن هێزەکانی...

زیاتر
ئازار 10, 2020

شارام کازمیان بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا

بەگوێڕەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی، "شارام کازمیان"، چالاکوانی مەدەنی کورد لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەلی شێخلو" بە تۆمەتی "ئەندامێتی گروپە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی" بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، ئەم چالاکوانە لە رۆژی ١٢ی ڕەشەمە / ٠٣.٠٢ دادگایی کرابوو و ئەم سزایە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٠ی ڕەشەمە / ٠٣.١٠ لە بەندیخانەی ورمێ بەفەرمی بە شەهرام...

زیاتر