سەلاح غەریبی ئارشیڤ - KHRN

كانونی دووه‌م 16, 2020

چوار خوێندکاری دەستبەسەرکراوی زانکۆی ڕازی کرماشان ئازاد کران و یەکی دیکە هەروا دەستبەسەرە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٥ی بەفرانبار / ٠١.١٥، چوار خوێندکاری زانکۆی ڕازیی کرماشان کە لە خۆپیشاندانی ڕۆژی ٢٢ی بەفرانبار / ٠١.١٢ دژ بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی دەستبەسەرکرابوون بە دانانی بارمتە و بڕیاری کەفالەت ئازادکران، هەروەها سەبارەت بە چارەنووسی خوێندکارێکی دیکە بە ناوی نەبی تەردەست کە هاوکات لەگەڵ ئەوان دەستبەسەرکرابوو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕ گەیشتوون، "سیاوەش...

زیاتر
كانونی دووه‌م 13, 2020

سێ خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان هێشتا دەستبەسەرن

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ی بەفرانبار / ٠١.١٢، لە میانەی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی ڕازیی کرماشان بۆ دەربڕنی ناڕەزایی بەرامبەر خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی لەلایەن سپای پاسدارانەوە لانیکەم چوار خوێندکار دەستبەسەرکراون، یەکیان چەند کاتژمێرێک دواتر ئازاد کراوە بەڵام ئەوانی دیکە هەر وا دەستبەسەرن. "سیاوەش حەیاتی"، تەمەن ٦١  ساڵ، خوێندکاری ماستەری بەشی زانستە سیاسییەکان و گوتەبێژی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی چالاکوانانی مەدەنی یارسان، "سەلاح غەریبی"، خوێندکاری بەشی...

زیاتر