سەعید دادگەر ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 26, 2023

گواستنەوەی سێ چالاکی ژینگەپارێزی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی سنە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنەدا، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم...

زیاتر
ته‌مموز 11, 2023

سێ چالاکی ژینگەپارێز هێشتا لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن

٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەرداندا (٢٠ی ژوەن) لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی کۆساڵاندا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش بەبێ مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە هەر لە دەستبەسەرگەی شەهرامفەری دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرن. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ٣ چالاکە ژینگەپارێزە...

زیاتر
حوزه‌یران 26, 2023

سێ چالاکی ژینگەپارێز دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگری کۆساڵانی سەوڵاوا لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٣ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری کە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری کۆساڵان چووبوونە ناوچەکە، دوای گەڕانەوە لە کوژاندنەوی ئاگرەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ڕفێنراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردان (٢٠ی ژوەن) موحسین دادگەر، سەعید دادگەر و یاسر سابیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی کامێران کە لە جەند ساڵی...

زیاتر
كانونی دووه‌م 14, 2020

چالاکوانێکی مەدەنی لە کامێران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکوانێکی مەدەنیی کورد بەناوی "سەعید دادگەر" بانگ کراوە بۆ دەزگای هەواڵگری (ستاد خبری)ی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، لێکۆڵەرە ئەمنییەکان بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکان و بەتۆمەتی "هاوکاریکردنی یەک لە حزبە کوردستانییەکان" لێکۆڵینەوە و هەڵسوکەوتی توندوتیژانەیان لەگەڵ ئەو چالاکوانە مەدەنییە کوردە کردووە. جێگەی ئاماژەیە کە لە دوو مانگی ڕابردوودا دەیان چالاکوانی...

زیاتر